Mazın Asad
22 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 24 کانوونی یەکەم 2017
مەدرید - AA
سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا، ماریانۆ راجۆی لەبارەی بەدەستھێنانی زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمانی ھەرێمی کەتەلۆنیا لە لایەن پارتەکانی لایەنگری سەربەخۆیی، رایگەیاند "لە ئەگەری جولانەوە بە گوێرەی یاساکان، ئامادەم بۆ دیالۆگێکی بونیاتنەر، کراوە و راستەقینە".
راجۆی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ھەڵسەنگاندنی لەسەر ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی دوێنێی ھەرێمی کەتەلۆنیا کرد.
سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا ئاماژەی بەوە دا کە پارتەکانی جوداخواز زۆینەی کورسییەکانی پەرلەمانی ھەرێمی کەتەلۆنیایان بەدەستھێناوە و گوتیشی: "کەس بۆی نییە بە تەنیا بە ناوی زۆرینەی کەتەلۆتیا قسە بکات".
ماریانۆ راجۆی گوتیشی: "لە ئەگەری جولانەوە لە بە گوێرەی یاساکان، ئامادەم بۆ دیالۆگێکی بونیاتنەر، کراوە و راستەقینە".
سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا بەھۆی بەدەستھێنانی زۆرینەی کۆرسییەکان لە ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کەتەلۆنیا پیرۆزبایی لە سەرۆکی پارتی ھاووڵاتیان (C's)، ئینیس ئاریماداس کرد.
راجۆی داواکارییەکی سەرۆکی پێشووی ھەرێمی کەتەلۆنیا، کارلێس پیگدێمونتی رەتکردەوە کە داوای ئەنجامدانی دیدارێکی کردبوو و زیاتر گوتی: "ئەوەی پێویستە لەگەڵ کۆببمەوە ئەوە کەسە کە براوەی ھەڵبژاردنەکانە. ئەو کەسەش بەڕێز ئاریماداسە".
لە لایەکی دیکەوە سکرتێری گشتی پارتی چەپی کۆماریخوازی کەتەلۆنیا، مارتا رۆڤیرا لە لێدوانێکیدا لەبارەی ھەڵبژاردنەکان، رایگەیاند: "کۆمار(سەربەخۆیی) جارێکی دیکە سەرکەوتنی بەدەستھێنا".