Şenhan Bolelli,Muhammet Ali Kemal,Mohammed Baqi Hussein
02 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 03 تشرینی یەکەم 2017
بارسێلۆنا- AA
سەرۆکی هەرێمی کەتەلۆنیای خۆرهەڵاتی ئیسپانیا، کارلۆس پۆگێمۆنت سەبارەت بە ریفراندۆمی سەربەخۆیی کە لە هەرێمەکەی بەڕێوەچوو، رایگەیاند: ''ئێمە ئەمڕۆ وەک هاووڵاتییانی کەتەلۆنیا مافی دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی کۆمارییمان بەدەستهێنا''.
کارلۆس پۆگێمۆنت لە گوتارێکدا لە باڵەخانەی سەرۆکایەتی کەتەلۆنیا، ئاماژەی بەوەکرد ئەنجامەکانی ریفراندۆم لەماوەی چەند رۆژی داهاتوودا پێشکەشی پەرلەمانی هەرێمەکەیان دەکرێت.
پۆگێمۆنت جەختی لەوەکردەوە کە بەپێی ئەو یاسایانەی لە پەرلەمان کەتەلۆنیا پەسەند کراون، ئەگەر بێت‌و ئەنجامی بەڵێ لە ریفراندۆمدا سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، هەنگاوی دیکەی بەدوادا دێت وەک ئاماژەیەک بۆ ''راگەیاندنی سەربەخۆیی بەشێوەی تاکلایەنە'' و گوتی: ''ململانێی سەروەرییمان بە سەرکەوتن کۆتایی پێهێنا''.
پۆگێمۆنت رایگه‌یاند، ئیدی كه‌ته‌لۆنیا بابه‌تێكی ناوخۆیی ئیسپانیا نییه و بابه‌تی ئه‌ورووپایه و گوتی، "رێزی ئه‌ورووپامان به‌ده‌ستهێنا. له‌مه‌ودوا پێویسته ئه‌و رێگایه‌ی ده‌بێت بیبڕین، پێكه‌وه به نیشتمانپه‌روه‌ری و ئاشتی بیبڕین. بۆ ڕێزگرتن له خواستی ده‌نگده‌ران، پێویسته كراوه بین به‌ڕووی دیالۆگدا".
ناوبراو راشیگه‌یاند، به‌هۆی ده‌ستێوه‌ردانی هێزه‌كانی پۆلیس و جه‌ندرمه‌ی ئیسپانیاوه، 844 كه‌س برینداربوون و گوتی، "حكوومه‌تی ئیسپانیا ئه‌مڕۆ له په‌یوه‌ندییه‌كانیدا له‌گه‌ڵ كه‌ته‌لۆنیا، لاپه‌ڕه‌یه‌كی شه‌رمه‌زاریی تۆماركرد. به‌داخه‌وه ئه‌مه یه‌كه‌م جار نییه".
پۆگێمۆنت وتاره‌كه‌ی به‌ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا پێشكه‌ش كرد و له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی سه‌ربه‌خۆییه‌وه كه له مه‌یدانی كه‌ته‌لۆنیا له به‌رشه‌لۆنه، به چه‌پڵه‌ڕێزان پێشوازیی لێكرا.