Rewa Mahmut Hasan
05 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 06 کانوونی یەکەم 2016
مێلبۆرن - AA
سەرۆکوەزیرانی نیوزیلاند، جۆن کەی دەستی لەکارکێشایەوە.
جۆن کەی لە میانی گوتەیەکیدا لە پەرلەمانی وڵاتەکەی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی راگەیاند کە لە ٢٠٠٨ەوە پۆستی سەرۆکوەزیرانی بەڕێوە دەبرد.
ناوبراو گوتی: "ئەوەی توانیم ئەنجاممدا، هەست دەکەم ناتوانم بۆ خولێکی دیکە سەرۆکوەزیرانی بکەم. ئەمەش قورسترین بڕیارمە کە تائێستا داومە، واهەست دەکەم کاتێکی زۆر گونجاوە بۆ رۆیشتن. هەرکەسێکیش هەڵبژێردرێت بۆ سەرۆکی پارتەکە پشتگیری دەکەم".