Kasım İleri,Ramal Abdullah Mahmood
17 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 17 تشرینی دووەم 2017
واشنتۆن – AA
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) دوای ئەوەی لە هەژماری فەرمی خۆی داوای دەستلەکارکێشانەوەی ژمارەیەک سیاسەتمەداری کرد کە سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپیشیان لەنێودابوو کە دەنگۆی ئەوە هەیەی دەستدرێژیان کردبێ، دواتر ئەو تویتەی بە هەڵە کردە 'رێتویت' و بڵاوی کردەوە.
کەمێک دوای دەرکەوتنی هەڵەکە پنتاگۆن بە بەکارهێنانی ناوی بەکارهێنەری @deptofdefense تویتەکەی سڕییەوە.
لەمبارەیەوە گوتەبێژی پنتاگۆن رایگەیاند: "کارمەندێکی وەزارەتی بەرگری کە دەسەڵاتی تویتکردنی هەیە بە هەژماری بەکارهێنانی، تویتێکی بەهەڵە نارد کە گوزارشت لە بۆچوونی وەزارەتی بەرگری ناکات. ئەو کارمەندە ماوەیەکی کەم دوای ئەوەی هەستی بە هەڵەکە کرد تویتەکەی سڕییەوە".
لە تویتەکەدا نووسرابوو: "چارەسەر دیارە... رێی مۆری (پاڵێوراوی پارتی کۆماری بۆ سیناتۆری ئەمریکا لە بازنەی ویلایەتی ئاڵاباما) لە پێشبڕکێکە بکشێوە. ئاڵ فرانکەن دەستلەکاربکێشەوە لە کۆنگرێس. دۆناڵد ترەمپ دەست لە سەرۆکایەتی بکێشەوە. واز لەوە بێنە پارتی کۆماری بکەیتە بابەتی دەستدرێژی سێکسی. ئەمەش تاوانێکە وەک دووڕوویی".