Mustafa Deveci
15 ئەیلوول 2022•نوێکردنەوە: 16 ئەیلوول 2022
کیێڤ - AA
سەرۆکی ئوکراینا، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆدا، بەسووکی بریندار بوو.
گوتەبێژی سەرۆکایەتی ئۆکراینا، سێرگی نیکیفۆرۆڤ دەربارەی رووداوەکە روونکردنەوەیەکی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی لە شاری کیێڤ، خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلێکدا.
سێرگی نیکیفۆرۆڤ ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە لە ئەنجامی رووداوەکەدا، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بریندار بووە و لەلایەن ئەو تیمە پزیشکییەی یاوەری سەرۆکی ئۆکراینایان کردووە، فریاگوزاری سەرەتایی بۆ کراوە و دواتر گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.
گوتەبێژەکەی سەرۆکایەتی ئۆکراینا، باسی لەوەش کردووە کە ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی بەهۆی پێکدادانی ئۆتۆمێلەکانەوە، بەسووکی برینداربووە و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە دەستی پێ کردووە.