Mustafa Deveci,Ali Cura
14 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 14 ئادار 2022
كیێڤ – AA
له كاتێكدا جه‌نگی نێوان رووسیا و ئۆكراینا به‌رده‌وامه، ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی رووسیا كیێڤی پایته‌ختی ئۆكراینایان به ئامانج گرت.
دوای ئه‌وه‌ی به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ هێرش كرایه سه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌ك له ناوچه‌ی ئۆبۆلۆن له كیێڤ كه به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا، به‌هۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی مووشه‌كێكی له ئاسمان تێكشكێندراو له ناوچه‌ی كورونهڤكا له كیێڤ ته‌قینه‌وه رووی دا.
شایه‌تحاڵان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداوه و پێنجی دیكه‌یش بریندار بوون. به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه زیانی زۆر به ئۆتۆمبێل و خانووه‌كانی ناوچه‌كه گه‌یشتووه.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه‌ی له میدیاكانی ئۆكراینا بڵاو كراوه‌ته‌وه ئه‌و مووشه‌كه‌ی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی رووسیاوه ئاراسته كراوه، له‌لایه‌ن سیسته‌می به‌رگریی ئاسمانیی ئۆكرایناوه له ئاسمان تێكشكێندراوه.
ڤیرا كه له‌و ناوچه‌یه ده‌ژی كه ته‌قینه‌وه‌كه‌ی لێ رووداوه داوای له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كرد كایه‌ی ئاسمانی ئۆكراینا به رووی رووسیادا دابخه‌ن و گوتی: "ئه‌مڕۆ ئێمه له ته‌نگانه‌داین و سبه‌ی سه‌ره‌ی ئێوه دێت. ئێمه ئاشتیخوازین و ئه‌تۆممان نییه. ئێستا به ده‌ستی به‌تاڵ پارێزگاری له وڵاته‌كه‌مان ده‌كه‌ین".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌ناو ئیداره‌ی جوداخوازانی دۆنێتسک بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه هێزه‌كانی ئۆكراینا مووشه‌كیان ئاراسته‌ی باڵه‌خانه‌یه‌كی حوكمیی ناوچه‌كه كردووه و مووشه‌كه‌كه له‌لایه‌ن سیسته‌می به‌رگریی ئاسمانی تێكشكێندراوه.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه: "به‌پێی زانیارییه به‌رایییه‌كان پارچه‌ك لە تێكشكێندراوه‌كانی مووشه‌كه‌كه له كاتی نۆره‌گرتنی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی له به‌رده‌م بانكێك كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه و ته‌قیوونه‌ته‌وه. به‌مهۆیه‌وه به‌لایكه‌م ٢٠ كه‌س كه ژماره‌یه‌ك منداڵیشیان له‌نێودان گیانیان له‌ده‌ستداوه و نۆ كه‌سی دیكه‌یش بریندار بوون".