Sangar Hamad Azeez,Abdullah Shukur
01 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 03 تشرینی دووەم 2017
بروکسێل - AA
دوای ئەوەی بە تۆمەتی "شۆڕش دژ بە دەوڵەت" و "یاخیبوون و خراپ بەکارھێنانی سامانی گشتی" داواکاری گشتی ئیسپانیا، خۆزێ مانوێل مازا بڕیاری دەستگیر کردنی بۆ بەرپرسانی کەتەلۆنیا دەرکرد کە لە نێوانیان سەرۆکی هەرێمی کەتەلۆنیا کارلێس پیوگدیمۆنت بەدیدەکرا، و هەنگاوەکان بۆ جێبەجێکردنی دادگایی تۆمەتباران لەلایەن دادگای ئیسپانیا دەستی پێکرد، پارێزەری پیوگدیمۆنت داوای کرد وەرگرتنی ئیفادە لە بریکاردارەکەی لە بەلجیکا بەڕێوەبچێت.
سەبارەت بە بابەتەکەش پارێزەری پیوگدیمۆنت، پۆڵ بێکارت، گوتی: "بریکاردارەکەم پیوگدیمۆنت ناچێتە مەدرید، داوام کردووە لە بەلجیکا ئیفادەی لێ وەربگیرێت. ئەم کارەش لەگەڵ یاساکانی بەلجیکا دەگونجێت".
ئەو پارێزەرە ئەوەیشی راگەیاند کە لە ئێستادا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ پیوگدیمۆنت دەرکراوە.
لە چوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوەیەی کە لە دوو دادگای جیای ئیسپانیا بەڕێوە دەچێت، سەرۆکی پێشووی ھەرێمی کەتەلۆنیا، کارلێس پیوگدیمۆنت و جێگری سەرۆک، ئۆریۆل جانگوارێس و ١٢ ئەندامی حکوومەتی کەتەلۆنیا و سەرۆکی پەرلەمانی کەتەلۆنیا کارمی فۆرکادیل و پێنج ئەندامی دەستەی دیوان ، بەمەبەستی وەرگرتنی وتەکانیان لە ٢-٣ تشرینی یەکەم بانگھێشتی دادگای باڵا کران.
لە چوارچێوەی تۆمەتەکانی "شۆڕش لە دژی حکوومەت" و "یاخیبوون و خراپ بەکارھێنانی موڵکی گشتی" سەرۆکی حکوومەتی کەتەلۆنیا و ١٢ ئەندامی دیکەی ئەو حکوومەتەی رووبەڕووی سزای زیندانی تا ٤٥ ساڵ بوونەتەوە و لە ئەگەری نەھاتنیان بەمەبەستی وەرگرتنی وتەکانیان لە دادگای نیشتمانی لە شاری مەدرید ئەگەری ئەوە ھەیە بڕیاری دەستبەسەرکردنیان بۆ دەربکرێت. ئەوەش زانراوە کە لە ئەگەری دەرکردنی بڕیاری دەستبەسەرکردن بۆ پیوگدیمۆنت، داوای سزای زیندانی ٣٠ ساڵ دەکرێت.