Zehra Ulucak
06 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 06 ئەیلوول 2019
هه‌رارێ/ئه‌نقه‌ره - AA
سەرۆکی پێشووی زیمبابۆی، رۆبێرت مۆگابی بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی ٩٥ ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
سەرۆکی زیمبابۆی، ئیمێرسن منانگاگوا له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویكردووه‌ته‌وه، گیان له‌ده‌ستدانی سه‌رۆكی پێشووی وڵاته‌كه‌ی رۆبێرت مۆگابی بڵاوكرده‌وه، و به ''هێمای ئازادیی'' له قه‌ڵه‌میدا.
خانه‌واده‌ی مۆگابی، به ''بی بی سی''یان راگه‌یاند مۆگابی له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی سینگاپووره گیانی له‌ده‌ستداوه، كه له مانگی نیسانه‌وه تا ئێستا له‌ژێر چاره‌سه‌ری پزیشكیدایه.
لە ساڵی ٢٠١٧دا بە کودەتایەکی سەربازیی، كۆتایی به ٣٧ ساڵ فه‌رمانڕه‌وایه‌تیی سەرۆکی پێشووی زیمبابۆی، رۆبێرت مۆگابی كۆتایی هێنرا.
دوای هه‌فته‌یه‌ك له كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه، مۆگابی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاند.
- ٣٧ ساڵ وڵاته‌كه‌ی به‌ڕێوه‌برد
رۆبێرت مۆگابی له ساڵی ١٩٢٤ له‌دایكبووه و ٣٧ ساڵ زیمبابۆی به‌ڕێوه‌بردووه، كه پێشتر له‌لایه‌ن ئینگلیزه‌وه، داگیركراو بووه و پێش سه‌ربه‌خۆبوونی هه‌ڵگری ناوی رۆدیسا-ی باشوور بووه.
مۆگابی كه به گوتاره به‌هێزه‌كانی به‌ناوبانگ بوو، سه‌ره‌تا له ساڵانی ١٩٧٠كاندا له رێگه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی ئه‌فریقای زیمبابۆی كه دژ به سپی پێسته‌كان خه‌باتی ده‌كرد، ناوباگی ده‌ركرد.
دوای ئه‌وه‌ی پارته‌كه‌ی سه‌ركه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ئاداری ١٩٨٠ به‌ده‌ستهێنا، مۆگابی بووه یه‌كه‌م سه‌رۆكوه‌زیران و ناوی وڵاته‌كه‌ی گۆڕی بۆ زیمبابۆی.
له ساڵانی نێوان ١٩٨٢-١٩٨٦دا، له زیمبابۆی قه‌یرانی سیاسیی له‌نێوان هاوبه‌شی حكوومه‌تی پێشووی مۆگابی، جۆشوا نكۆمۆ و پارتی یه‌كێتیی نیشتمانیی ئه‌فریقای زیمبابۆی سه‌ریهه‌ڵدا، ئه‌وه‌یش شه‌ڕی ناوخۆی لێكهوتهوه كه نزیكه‌ی ٢٠ هه‌زار كه‌سی تێدا كوژرا.
مۆگابی كه له‌گه‌ڵ گۆڕینی سیستمی ده‌سه‌ڵات بۆ سیستمی سه‌رۆكایه‌تی له ساڵی ١٩٨٧دا بووه سه‌رۆكی وڵات، تا ساڵی ٢٠١٧ سه‌ركه‌وتنی له هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌ده‌ستهێنا كه دواتر به‌هۆی کودەتایەکی سەربازییه‌وه كۆتایی به ٣٧ ساڵ له فه‌رمانڕه‌وایه‌تیی هێنرا.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی ره‌وشی ئابووریی، بهنگهشهكانی گه‌نده‌ڵی و پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ، مۆگابی رووبه‌ڕووی ره‌خنه و تۆمه‌ت كرابووه‌وه.