Tufan Aktaş,Rewa Mahmut Hasan,Mohammed Baqi Hussein
19 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 19 تشرینی دووەم 2017
هەراری - AA
بە سەدان کەس کە پشتگیری لە کودەتا سەربازییەکەی زیمبابوی دەکەن و داوای دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکی وڵات، رۆبەرت موگابی دەکەن، رژانە سەر شەقامەکان.
لە خۆپیشاندانەکەدا، دروشمی تایبەت بە داوای دەستلەکارکێشانەوەی موگابی کراو و بە دەم گۆرانی گوتنەوە رژانە سەر شەقامەکانی هەراری، هاوکات چەندین ئۆتۆمبێلی سەربازی بینران.
بە هۆی خۆپیشاندانەکەوە زۆرێک لە بازاڕ و دوکانەکانی پایتەخت داخراون. ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران وێنە و پۆستەری سەرۆک ئەرکان، کۆنستانتینۆ چیوەنگا-یان بەرزکردبوویەوە.
یەکێک لە بەشداربوانی خۆپیشاندانەکە، تالانت موزدامیری تەمەن ٣٧ ساڵ کە هاوتەمەنی دەسەڵاتەکەی موگابی-یە، باس لەوە دەکات کە ماوەیەکی زۆرە نەیانتوانیوە دەنگی خۆیان بگەیەنن و خۆپیشاندان ئەنجام بدەن. هەروەک کەشوهەوای ئێستای خۆپیشاندانی بە جەژنی نۆئێل وەسف کرد.
هه‌ڵبژاردنی ئه‌م شوێنه بۆ وتاره‌كه‌ی جێگای سه‌رنجه، چونكه ئه‌و شوێنه‌یه كه له ساڵی 1980دا دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له نه‌فیكردن، خه‌ڵكێكی زۆر پێشوازییان له موگابی كردووه.
رێپێوانه‌كه كه به پێشڕه‌ویی یه‌كێتیی جهنگاوهرە دێرێنەکانی زیمبابوی و گرووپه سیاسییه جیاجیاكان سازكرابوو، ئامانجی لاوازكردنی ده‌سه‌ڵاتی موگابی-یه كه داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی كراوه.
دوای ئه‌وه‌ی له رۆژی چوارشه‌ممه‌وه موگابی له ده‌ستوه‌ردانێكی سه‌ربازیدا له ماڵه‌كه‌یدا به‌ندكرا، بۆ یه‌كه‌مجار دوێنێ چووه ناو خه‌ڵكی.
سوپای زیمبابوی رۆژی چوارشه‌ممه چووه ناو پایته‌خت و ده‌ستی به‌سه‌ر ته‌له‌ڤیزیۆنی ده‌وڵه‌تدا گرت و تا به‌ره‌به‌یانی پێنجشه‌ممه له ته‌له‌ڤیزیۆنه‌وه به‌یاننامه خوێندرایه‌وه و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه كرا كه ئه‌وه‌ی ئه‌نجامیانداوه كوده‌تا نییه.