06 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 07 ئەیلوول 2019
قاهیره - AA
ته‌رمی عه‌بدوڵڵا مورسی، كوڕه بچووكی یه‌كه‌م سه‌ركۆماری هه‌ڵبژێردراوی میسر به‌رێگه‌ی دیموكراسی، محه‌مه‌د مورسی له رێوڕه‌سمێكدا كه ته‌نیا رێگه به به‌شداریی خانه‌واده، مامه‌كانی و چه‌ند هاوڕێیه‌كی نزیكی درا، له نزیك گۆڕی باوكی به‌خاك سپێردرا.
پارێزه‌ری خانه‌واده‌ی مورسی، عه‌بدولمونعیم عه‌بدولمه‌قسود له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی له‌وه‌كرد بۆ رێوڕه‌سمی پرسه‌ی عه‌بدوڵڵا مورسی كه ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه له ته‌مه‌نی ٢٥ ساڵیدا كۆچی دواییكرد و لهرێوشوێنێكی ئه‌منیی تونددا به‌ڕێوه‌چوو، ته‌نیا رێگه به به‌شداریی ئوسامه مورسی برای كه له زیندانه، دایكی، خوشك و براكانی، مامه‌كانی و چه‌ند هاوڕێیه‌كی نزیكی درا.
عه‌بدولمونعیم عه‌بدولمه‌قسود رایگه‌یاند: ''ته‌رمی عه‌بدوڵڵا مورسی كه به بڕیاری سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی میسر له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی قاهیره وه‌رگیرایه‌وه، برایه پزیشكی دادوه‌ریی زهینوم. له‌وێ له لایه‌ن خانه‌واده‌كه‌یه‌وه نوێژی مردووی له‌سه‌ر كرا. پاشان له ناوچه‌ی مه‌دینه نه‌سر له نزیك گۆڕی باوكی به‌خاك سپێردرا''.
تا ئێستا له لایه‌ن به‌رپرسانی میسره‌وه هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی فه‌رمی له‌باره‌ی هۆكاری مردن و شێوازی به‌خاك سپاردنی عه‌بدوڵڵا مورسی بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
ئه‌حمه‌د مورسی، كوڕه گه‌وره‌ی محه‌مه‌د مورسی دوێنێ ئێواره به ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاندبوو، عه‌بدوڵڵای برای دووچاری جه‌ڵته‌ی دڵ بووه، پاش ئه‌وه‌ی گه‌یاندوویانه‌ته نه‌خۆشخانه له‌وێ گیانی له‌ده‌ستداوه. هه‌روه‌ها خانه‌واده‌ی مورسی له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد، هیچ گومانێكی كوشتن له‌سه‌ر كۆچی دوایی عه‌بدوڵڵا مورسی نییه.