Şeyma Uzundere
11 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 11 کانوونی دووەم 2022
واشنتۆن - AA
سەرۆکی پەرلەمانی ئەورووپا، دەیڤید ساسۆلی دوای دوو هەفتە مانەوەی لە نەخۆشخانە، گیانی لەدەست دا.
گوتەبێژی سەرۆکی پەرلەمانی ئەورووپا، رۆبێرتۆ کویلۆ لە تویتێکدا گیانلەدەستدانی دەیڤید ساسۆلی راگەیاند.
پێشتریش پەرلەمانی ئەورووپا لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستبووەڕوو کە دەیڤید ساسۆلیی تەمەن ٦٥ ساڵ بەهۆی دووچاربوونی بە کێشەیەکی جیددی لە کۆئەندامی بەرگرییدا براوەتە نەخۆشخانە.
لە ٢٦ی کانوونی یەکەمەوە تا ئێستا دەیڤید ساسۆلی لەژێر چارەسەردابووە و بەوهۆیەوە سەرجەم چالاکییە فەرمییەکانی هەڵپەسێردرابوون.
دەیڤید ساسۆلی، بۆ یەکەم جار لە ساڵی ٢٠٠٩دا بۆ پەرلەمانی ئەورووپا هەڵبژێردرا و لە ساڵی ٢٠١٩دا بووە سەرۆکی پەرلەمانی ئەورووپا، بەڵام جارێکی دیکە خۆی بۆ ئەو پۆستە کاندید نەکردبووەوە کە بڕیارە لە ١٧-٢٠ی کانوونی دووەم ٢٠٢٢دا، هەڵبژرادنی بۆ ئەنجام بدرێت.