Mohammed Baqi Hussein
24 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 25 شوبات 2017
شاندی حه‌جی ئێران به‌مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌پرسانی سعودیه و تاوتوێكردنی به‌جێهێنانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج له‌لایه‌ن حاجییه ئێرانییه‌كانه‌وه بۆ ساڵی 2017، گه‌یشته جدده.
سه‌رۆكی كاروباری حه‌ج و عومره‌ی سعوودیه د. سالح بن تاهیر، به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی پرسی حه‌جی حاجییانی ئێرانی له ئۆفیسه‌كه‌ی خۆی له جدده پێشوازیی له سه‌رۆكی حه‌ج و زیارهتهكانی ئێران حه‌مید محه‌مه‌دی و شاندی یاوه‌ری كرد.
راگه‌یه‌نرا كاره‌كان له‌پێناو به‌شداركردنی حاجییانی ئێرانی له فه‌ریزه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵدا به‌رده‌وامده‌بن.
سعوودیه له روونكردنه‌وه‌یه‌كی نووسراودا ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه دیداره‌كه له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و دیداره رۆتینانهدا ئه‌نجامدراوه كه ساڵانه له‌گه‌ڵ وڵاتان به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی بابه‌تی حه‌ج ئه‌نجامی ده‌ده‌ن ئه‌نجامدراوه و له پڕۆتۆكۆڵێكدا ئاماده‌كارییه‌كان له بابه‌تی به‌شداریكردنی حاجییانی ئێرانی له فه‌ریزه‌ی حه‌جدا و مانه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌یان به سه‌لامه‌تی تاوتوێكراوه.