Murat Karadağ,Irmak Akcan,Yılmaz Öztürk
03 ئادار 2024•نوێکردنەوە: 04 ئادار 2024
ئیسلام ئاباد – AA
سەرۆکی ئەنجوومەنی نیشتمانی پاکستان (پەرلەمان)، سەردار ئەیاز سادق ڕایگەیاند کە بۆ جاری دووەم سەرۆکی پارتی ڕابیتەی ئیسلامی پاکستان، شاھباز شەریف بە سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە ھەڵبژێردراوتەوە.
سەردار ئەیاز سادق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە دانیشتنی پەرلەماندا، شاھباز شەریف بە بەدەستھێنانی ٢٠١ دەنگ، بە سەرۆکوەزیرانی پاکستان ھەڵبژێردراوەتەوە و لە بەرامبەردا، ٩٢ ئەندامی پەرلەمان دەنگیان لە بەرژەوەندی ئەیوب خان داوە، بۆ ئەوەی ببێت بە سەرۆکوەزیران.

ئەیوب خان لەلایەن سەرۆکوەزیرانی پێشووی پاکستان، عیمران خان کە ئێستا بە تۆمەتی گەندەڵی بە ١٤ ساڵ زیندانی سزای بەسەردا سەپێندراوە، پاڵپشتی دەکرێت.
چاوەڕان دەکرێت سبەی دووشەممە، شاھباز شەریف بۆ جاری دووەم وەک سەرۆکوەزیرانی پاکستان کە ماوەی دەسەڵاتەکەی پێنج ساڵە، سوێندی یاسایی بخوات.