ئیستانبوڵ- AA
ئیمام باقر کانڵی
مرۆڤ، لەوکاتەوەی دەستی بە بنیاتنانی شارستانی و نووسینەوەی مێژوو کردووە تا ئێستا بەردەوام شوێنی مانەوەی خۆی گۆڕیوە و لە جموجۆڵدا بووە. تەنانەت کاتێکیش مرۆڤایەتی لە کۆمەڵە هۆزی گەڕۆکەوە گۆڕا بۆ کۆمەڵگەی کشتوکاڵی، جموجۆڵ هەر بەردەوام بووە. لەمڕۆشدا کە لە قۆناغی پیشەسازیدا دەژین، ئەم قۆناغە کاریگەری زۆر قوڵی لەسەر سەرجەم لایەنەکانی ژیان دروست کردوە و وای لە مرۆڤ کردوە لە شوێنێکەوە بچێت بۆ شوێنێکی دیکە و لە هەوڵی بنیاتنانی شارستانییەتی و سیستمی نوێدابێت.
لە ماوەی ٥٠ ساڵی رابردوودا پرسی ژینگە لە بنیاتنانی جیهانێکی نوێ‌دا لەسەر ئاستی ناوچەیی و جیهانی نەک تەنها لە بواری ئەکادیمیدا بەڵکو لە بواری سیاسیش‌دا بووەتە یەکێک لەو بابەتانەی مشتومڕێکی زۆریان لەسەرە. بێگومان ناشبێت چاوپۆشی لە بێپەروایی مرۆڤ بەرامبەر ژینگە و بەکارهێنانی سەرچاوە سروشتییەکان بکرێت. بەڵام ئەو فشارەی لەسەر ژینگە دروست بووە، هەروەها قۆناغی جیهانگیری بوون و فشارەکانی سەرمایەی نێودەوڵەتی لەسەر ژینگە و سەرچاوە سروشتییەکان، نیشانەن بۆ بوونی خواست لەسەر خاوەندارێتی کرد و بەکارهێنانی سەرچاوە سروشتییەکان. لە قۆناغی ئێستادا پەیوەندی نێوان گەشەپێدان و پاراستنی ژینگە گەیشتووەتە ناکۆکییەکی بنبەست، هەروەها کێشەکان لە ئاستی ناوچییەوە جوونەتە ئاستی نێودەوڵەتییەوە و بەهۆی گۆڕانی کەش و هەوا مرۆڤایەتی لەبەردەم کۆمەڵێک کێشەی گەورەدایە. لە ئەنجامی پەیوەندی بەیەکەوەبەستراوی بەشەکانی ژینگە، ئەم کێشانە دەبنە هۆی کێشەی دیکەش هەربۆیە ئەم رەوشە وای کردووە لە ئێستادا بابەتێکی دیکە بێتە ئارا کە ئەویش "پەنابەری کەش و هەوا"یە".
- جیهانگیری بوون و گۆڕانی کەش و هەوا
چالاکییە پیشەسازییەکان و بەکارهێنانی سەرچاوەکانی سووتەمەنی یەکێکن لە هۆکارە سەرەکییەکانی گۆڕانی کەش و هەوا. چونکە سووتاندنی سوتەمەنی دەبێتە هۆی دروست بوونی گازەکانی میسان و دوانەئۆکسیدی کاربۆن کە دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما. بەکارهێنانی سوتەمەنی بووەتە بەشێکی سەرەکی لە ژیانی رۆژانەی مرۆڤەکان، هەربۆیە لە رۆژگاری ئەمڕۆدا وزە، پیشەسازی، گواستنەوە و گەیاندن، بیناسازی، کشتوکاڵ و ئاودێری هەموویان بوونەتە بەشێک لە پیس بوونی ژینگە.
بەشێکی زۆر لە لێکۆڵەڕان پێیانوایە کە پەیوەندییەکی راستەوانە لە نێوان جیهانگیری بوون و گۆڕانی کەش و هەوادا هەیە. پەڕاوێزخستنی پاراستنی ژینگە لەپێناو بەرژەوەندییە ئابوورییەکانی هەندێک لایەن بووەتە هۆی گۆڕانی کەش و هەوا کە ئەمەش تێکچوونی هاوسەنگییە سروشتییەکانی بەدوای خۆیدا هێناوە. هەرچەندە وڵاتانی جیهان بۆ کەم کردنەوەی ئەنجامە نەرێنییەکانی قۆناغی جیهانگیری بوون لە ٣-١٤ی حوزەیرانی ١٩٩٢دا لە ریۆ دێ جانیرۆ-ی پایتەختی بەڕازیل کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا کە بە "کۆنفڕانسی ریۆ" ناسراوە و گرنگترین دەستکەوتیشی بریتی‌بوو لە رێککەوتننامەی ژینگە و گۆڕانی کەش و هەوای نەتەوە یەکگرتووەکان، بەڵام لە ئێستادا ئەو رێککەوتننامەیە ناتوانێت سەرکەوتنی پێویست بەدەستبهێنێت و ئاشکراشە کە ستراتیج و پلانەکان پێویستییان بە دووبارە چاو پیاداخشاندنەوە هەیە.
ئەو چالاکیانەی دەردانی گازەکان دروست دەکات کە بە شێوەیەکە هاوسەنگی سیستمەکە تێکدەدات گەیشتووەتە ئاستێک کە سیاسەتمەدارانیش لە هەموو هەلومەرجێکدا ئەو مەترسییە جددیەی سەر مرۆڤایەتی باس دەکەن کە ئەگەر بە پێوەری جیهانی رێکاری پێویست نەگیرێتەبەر بۆ بەرگرتن لێی چ کارەساتێک دروست دەکات. بە پێی راپۆرتێک کە لە ساڵی ٢٠١٨‌دا لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ئامادە کراوە، زانایان ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەگەر پلەی گەرمای زەوی کاتێ زیاد بوو کە +١،٥٠ (سیلیزی) پلە تێنەپەڕێنێت، ئەوا کاریگەری نەرێنیی لە گۆڕانکاری کەش و هەوادا لە کەمترین ئاستدا روو دەدات کە ئەوەیش هاوکار دەبێت سیستمێکی کەش و هەوا کە دێتە ئاراوە. هەروەها ئاماژەشیان بەوە داوە کە ئەگەر خێرایی و بڕی زیادبوونی دەردانەکە وەک ئێستا بەردەوام بێت، ئەوا رەنگە لە کۆتایی سەدەدا زیاد بوونی پلەی گەرمای زەوی تا +٤،٤ (سیلیزی) پلە زیاد بکات، کە ئەوەیش رەنگە ببێتە کۆتایی جیهان و مرۆڤایەتی.
گۆڕینکاریی کەش و هەوا؛ بەهۆی پێکهاتەی سیستمیەوە توانای کاریگەری لەسەر چەندین سیستمی ژێرخان هەیە. بێ گومان هەندێک لە گرنگترین دەرئەنجامەکانی ئەو کاریگەرییانە لافاوی توند، ئاگری دارستانەکان، بارودۆخی کەش و هەوای توند و لە ناکاو و چاوەڕوان نەکراو و پەیوەست بەوەیش وێران بوونی سیستمی ئیکۆسیستەم و ئەو جۆرانەی تیایدا دەژین. بەڵام یەکێک لە دەرەنجامەکانی گۆڕانکاری کەش و هەوا کە کاریگەری دەکاتە سەر ڤرۆڤایەتی و بە هۆی فرەی پێکهاتەکەیەوە بووەتە رۆژەڤ کۆچی زۆرەملێیە کە پشت بەستووە بە کەش و هەوا.
- پەنابەری کەش و هەوا
پەنابەرانی کەش و هەوا چیتر وەک قوربانیانی لەبیرکراوی گۆڕانکاریی کەش و هەوا لە رۆژەڤدا نین، بەڵکو وەک بەشێک لە کێشەیەکی جیهانی لە رۆژەڤدان. پەنابەرانی کەش و هەوا؛ ئەو کۆمەڵگا گەورانەن کە بەهۆی کێشەی ژینگەییەوە ڕوو لە کۆچ دەکەن بۆ جوگرافیایەکی دیکە کە هەست دەکەن بە جێهێشتنی ئەو خاکەی لەسەری دەژین پارێزراوتر دەبن بۆ ئەوەی بەرەنگاری ئەو ئاستەنگانە ببنەوە لە رووبەڕوویان بووەتەوە و درێژە بە ژیانیان بدەن. هۆکاری ئەم کۆچکردنەش کاریگەرییە لەناوبەرەکانی رووداوی سروشتین وەک گەرمبوونی زەوی، بوومەلەرزە، سونامی، لافاو، ئاگری دارستانەکان، وشکەساڵی و بە بیابان بوون. بۆ نموونە، نزیکەی ١٣ ملیۆن کەس لە ساڵی ٢٠١١دا بەهۆی ئەو لافاوە گەورەیەی لە تایلەند روویدا کاریگەریان لەسەر دروست بوو، بەهەمان شێوە لە ساڵی ٢٠١٤دا زیاتر لە ٢،٥ ملیۆن کەس لە سربیا، بۆسنیا و هەرزەگۆڤینا و کرواتیا کەوتنە بەر کاریگەری لافاو.
زانایان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه په‌نابه‌رانی كه‌شوهه‌وا و گۆڕانكاری كه‌شوهه‌وا به‌هۆی گه‌رمبوونی زه‌وییه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كی جیدییان به‌یه‌كه‌وه هه‌یه. بۆیه وای بۆ ده‌چن بارانی دارستانه‌كان زیانی زۆری لێ بكه‌وێته‌وه، به‌سته‌ڵه‌كه‌كان بتوێنه‌وه و ئاستی ئاوی ده‌ریاكان زیاد بكات، زیان به چینی ئۆزۆن بگات، به‌بیابانبوون و وشكبوون روو بدات و لافاوی گه‌وره و توفانی به‌هێز روو بده‌ن. بێگومان ئه‌م جۆره رووداوانه‌یش كاریگه‌ری ده‌كه‌نه سه‌ر مرۆڤ. كۆمیسیاری په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له مانگی نیساندا رایگه‌یاند به‌هۆی ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی هۆكاره‌كه‌یان بۆ گۆڕانكاری كه‌شوهه‌وا ده‌گه‌ڕێته‌وه له ٢٠١٠ه‌وه تاكوو ئێستا ٢١ ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار كه‌س ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئهنیتستیتۆی ئاشتی و ئابووری IEPله راپۆرتێكیدا كه له ٢٠١٨ بڵاوی كرده‌وه ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه به‌هۆی ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی به‌هۆی گۆڕانكاری كه‌شوهه‌واوه روو ده‌ده‌ن تاكوو ٢٠٥٠ به‌لایكه‌م یه‌ك ملیار و ٢٠٠ ملیۆن كه‌س ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر ده‌بن. به هه‌مان شێوه پێشبینی ده‌كرێت تاكوو ٢٠٥٠ به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی ده‌ریا كه له سه‌دا ١٧ی خاكی به‌نگلادش ژێرئاو بكه‌وێت و ٢٠ ملیۆن كه‌س كه له‌و ناوچانه ده‌ژین بێلانه ببن.
به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی ده‌ریاكان ته‌نها كاریگه‌ری ناكاته سه‌ر گه‌لی توڤالو كه نزیكه‌ی ١١ هه‌زار كه‌سن و ناچار ده‌بن روو بكه‌نه نیوزله‌ندا و ئوسترالیا. به هه‌مان شێوه به‌هۆی ئه‌م كاره‌ساتانه‌ی له ئاكامی دوو باهۆزه گه‌وره‌ی مانگی تشرینی دووه‌می رابردوو روویان دا چه‌ندین كه‌س له هۆندۆراس، گواتیمالا و ئهلسالڤادۆرهوه چوونه مه‌كسیك و له‌وێشه‌وه به‌ره‌و سنووره‌كانی ئه‌مریكا به‌ڕێ كه‌وتن.
كۆنسه‌ی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دوای مشتومڕێكی زۆر له ئاداری ٢٠١٨ به‌كارهێنانی ناوی په‌نابه‌رانی كه‌شوهه‌وای بۆ ئه‌وانه په‌سه‌ند كرد به كه به هۆی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌واوه وڵاته‌كه‌یان جێ ده‌هێڵن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و كه‌سانه جیا بكرێنه‌وه كه به هۆكاری دیكه ده‌بنه په‌نابه‌ر. به‌ڵام وشه‌ی "په‌نابه‌ری كه‌ش و هه‌وا" به ته‌واوی واتا بۆ ئه‌و كه‌سانه ناشێت. چونكه جه‌خت له‌وه ده‌كرێته‌وه سیسته‌می یاسایی بۆ پاراستنی مافه‌كانی په‌نابه‌رانی كه‌شوهه‌وا به‌پێی پێویست نییه. چونكه ئه‌م كه‌سانه كه ناچار ده‌بن بۆ كۆچكردن، ناخرێنه ناو خانه‌ی كۆچبه‌ر یان په‌نابه‌ره‌وه. وشه‌ی كۆچبه‌ر بۆ ئه‌و كه‌سانه به‌كار ده‌هێندرێت كه به‌هۆی گوشارخستنه‌سه‌ر، سته‌مكاری، جه‌نگ، ئازار و ئه‌شكه‌نجه و پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ وڵاته‌كانیان جێ ده‌هێڵن و وڵاتێكی دیكه ده‌یانپارێزێت، به‌ڵام په‌نابه‌رانی كه‌شوهه‌وا دووچاری ئه‌وانه نابنه‌وه و ده‌كرێت له‌بری په‌نابه‌ر پێیان بگوترێت "بێ وڵات". خانه‌ی په‌نابه‌رانی كه‌ش و هه‌وا زاراوه‌یه‌كی ئاڵۆزه و به ته‌واوی نازاندرێت چییه. ئه‌مه‌یش له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه ئه‌م پرسه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی رێككه‌وتنی له‌سه‌ر نه‌كراوه.
ھەڵسەنگاندن و ئەنجام
کۆچکردن، چەمکێکە ھێندەی مێژووی مرۆڤایەتی کۆنە. مرۆڤ بە بەردەوامی لە گواستنەوە و جوڵانەوە بووە، ئەم جوڵانەوە جار وا ھەبووە بە رەزامەندی خۆی بووە و جار واش ھەبووە بە ناچاری ئەنجامی داوە. لە باگراوندی کۆچکردنە زۆرەملێکان و ناچارەکاندا، پاڵنەرێک بۆ پاراستنی گیان و ماڵ ھەبووە. لەم دواییانەدا، چەمکێکی نوێ دەرکەوت؛ کە لە چەمکی کلاسیکیی پەنابەر جیاماندەکاتەوە و بەھۆی گۆڕانگارییەکانی کەشوھەوا و بەھۆی گەرمبوونی زەوییەوە کەوتە ناو رۆژەڤمانەوە ئەویش چەمکی "پەنابەری کەشوھەوا"یـە. پەیوەندی نێوان چەمکی پەنابەرێتی کەش و ھەوا لەگەل ژینگە و کێشەکانی ژینگەدا روونە. ئەگەر لەم چوارچێوەیەدا سەیر بکرێت، دەتوانرێت بگوترێت کە ئەو کێشە ژینگەییە بەربڵاوانەی کە سنوورەکانیان تێپەڕاندووە و جیھانگیری رووبەڕووی بووەتەوە، بێگومان یەکێکە لە گرنگترین بابەتەكانى رۆژەڤ لە ماوەی سەد ساڵی رابردوودا. ھۆکارەکانی وەکو، گۆڕانکارییەکانی کەش و ھەوا، بوومەلەرزەکان، لافاو و زریانەکان، ئاگری دارستانەکان، رووداوە کت‌وپڕ و چاوەڕوان نەکراوەکانی ھەوا کە لە ماوەی ساڵانی رابردوودا لە زۆربەی وڵاتانی جیھان رووبەرووی بوونەتەوە، بە نەرێتی کاریگەرییان لەسەر تەواوی سستەمی ژینگەیی و بەتایبەتی لەسەر مرۆڤ دەبێت. مرۆڤ، بۆ نەھێشتنی ئەم کاریگەرییە نەرێنییانە یان کەمکردنەوەی بۆ نزمترین ئاست، یان بە واتایەکی دیکە دابینکردنی "بەردەوامیدان"، بەشێوەیەکی راستی خەبات دەکات.
تێبينى: بۆ زياتر وردبوونەوە لە بابەتەكە بڕوانە:
https://www.researchgate.net/publication/329644365_Kuresellesme_ve_Cevre_Sorunlari_Baglaminda_Goc_Iklim_Multecileri
پ.ى.د. ئيمام باقر كانڵى:
مامۆستا لە بەشى زانستە سياسييەكان و كارگێرى گشتى، فاكەڵتيى زانستە سياسييەكان، زانكۆى مارمارا
news_share_descriptionsubscription_contact



