Hemın Othman Mohammed
17 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 18 کانوونی دووەم 2017
پاریس - AA
سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، فرانسوا ئۆلاند، كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر گوته‌كانی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ نیشاندا كه له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌كانی بیڵدی ئه‌ڵمانی و The Times of Londonی به‌ریتانی ره‌خنه‌ی له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا گرتبوو.
له میانه‌ی به‌شداریكردنی له مه‌ڕاسیمی ماڵئاوایی كه بۆ باڵیۆزی ئه‌مریكا له پاریس، جین هارتلی رێكخرابوو، ئۆلاند جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه یه‌كێتیی ئه‌ورووپا پێویستی به ئامۆژگاری ده‌ره‌كی نییه.
ئۆلاند باسی له‌وه كرد كه یه‌كێتیی ئه‌ورووپا خوازیاری پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا و، گوتی: "بۆجارێكی دیكه لێره‌وه رایده‌گه‌یه‌نم، كه ئه‌ورووپا هه‌میشه ئاره‌زوومه‌نده به درێژه‌دان به هاریكاری به درێژایی زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی، به‌ڵام ئه‌وه له‌ژێر رۆشنایی به‌ها و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیدا ده‌بێت. هه‌روه‌ها پێویستی به ئامۆژگاری ده‌ره‌كی نییه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه پێویسته چی بكات".
تره‌مپ له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی ئه‌ورووپا ره‌خنه‌ی له وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا گرت به‌وه‌ی ده‌رگایان به‌ڕووی په‌نابه‌راندا كردووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها به خۆشحاڵیه‌وه پێشوازی له بڕیاره‌كه‌ی بریتانیا كرد بۆ ده‌رچوون له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردبوو كه وڵاتانی دیكه‌ش رێچكه‌ی له‌نده‌ن ده‌گرنه‌به‌ر.