Dildar Baykan
13 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 14 کانوونی یەکەم 2019
واشنتۆن-AA
لیژنه‌ی دادی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا، دوو مادده‌ی په‌یوه‌ست به له‌سه‌ركارلادانی سه‌رۆكی وڵاته‌كه، دۆناڵد تره‌مپ-ی په‌سه‌ندكرد و ره‌وانه‌ی ئهنجوومهنهكهی كرد.
ئەمڕۆ لیژنه‌ی دادی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا، هه‌ردوو مادده‌ی ''رێگرییکردن له کاری کۆنگرێس'' و "به خراپ بەکارهێنانی پۆستەکەی'' په‌سه‌ندکرد کە بۆ لەسەرکارلادانی ترەمپ پێشکەشکرابوو.
ماددەی "خراپ بەکارهێنانی پۆستەکەی'' به ١٧ دەنگی نەخێری کۆمارییخوازەکان بەرامبەر ٢٣ دەنگی بەڵێی دیموکراتەکان، په‌سه‌ندكرا.
ماددەی ''رێگرییکردن له کاری کۆنگرێس''یش بەهەمان ژماره له ده‌نگی به‌ڵێ و نه‌خێر، قبوڵکرا.
چاوەڕێدەکرێت هەفتەی داهاتوو ته‌واوی مادده‌كانی پرۆژە یاسای لەسەرکارلادانی ترەمپ لە ئەنجوومەنی نوێنەران بخرێتە بەرنامەی کار و دەنگی لەسەربدرێت.
ئەگەر پرۆژە یاساکە بە دەنگی زۆرینەی رەهای ٤٣٥ ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران په‌سه‌ندكرا، ئەوا رەوانەی ئەنجوومهنی پیران دەکرێت کە کۆمارییخوازەکان تیایدا زۆرینەن و قۆناغی دادگایی‌کردنی ترەمپ، له‌وێ دەستپێدەکات.
ئه‌و دەنگدانە یه‌كه‌م ده‌نگدانه بۆ له‌سه‌ركارلادانی سه‌رۆكێكی ئه‌مریكا له‌دوای ساڵی ١٩٩٨ كه ده‌نگ له‌سه‌ر له‌سه‌ركارلادانی بیڵ كلینتۆن درا.
- لێکۆڵینەوەی لەسهرکارلادانی ترەمپ
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە مانگی تەمووزدا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەرۆکی ئوکراینا، ڤلۆدیمێر زێلێنسکی ئەنجامدا، بانگەشەی ئەوەکرا کە ترەمپ لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا داوای لە زێلێنسکی کردووە ئەگەر لێکۆڵینەوە بکات لە جۆ بایدنی رکابەری و خانەوادەکەی، ئەوا ئەمریکا ھاوکاری وڵاتەکەی دەکات، لە بەرامبەردا دیموکراتەکانی کۆنگرێس لەسەر ئەو بانگەشەیە دەستیانکرد بە لێکۆڵینەوە بەمەبەستی لەسهرکارلادانی ترەمپ.
لە بەرامبەردا ترەمپ داکۆکی لەوەکرد کە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ زێلێنسکی بە تەواوی گونجاوە لەگەڵ رێساکان. بەڵام ئەوەی بووە مایەی سەرنج، ئه‌وه‌بوو كه ترەمپ پێش پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە ھاوکاریی دارایی و سەربازیی بەبڕی ٤٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ ئەو وڵاتە ھەڵپەساردبوو.
کۆشکی سپی ئەمریکا، دەقی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی بڵاوکردەوە و باسی لەوەکرد کە ھیچ پەیوەندییەک لەنێوان ھاوکارییەکان و پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا نییە.
دوو ھەفتە لەمەوبەر ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە میانی دەنگدانێکدا رێساکانی لێکۆڵینەوەی لەسهرکارلادانەکەی دیارییکرد، بڕیاریشیدا لەسەر ئەنجامدانی دانیشتنی کراوە بەڕووی رایگشتییدا.