Zana Natık Kerem
27 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 28 ئەیلوول 2016
بەغدا ــ AA
ئەفسەر لە هێزەكانی پۆلیسی عێراق، یاسر مستەفا رایگەیاند، تەقینەوەیەكی خۆكوژیی لە ناوچەی بەیاعی باشووری شاری بەغدا روویداوە كە بەهۆیەوە ١٨ کەس کوژران و ٢٦ی دیکەش و برینداربوون.
ئەمە دووەم تەقینەوەی خۆكوژییە كە ئەمڕۆ سێشەممە لە شاری بەغدا رووبدات.
یاسر بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "خۆكوژێك بەپشتێنێكی بۆمبڕێژكراو خۆی بە گردبوونەوەیەكی هاووڵاتییانی سڤیلدا لە ناوچەی بەیاعی باشووری شاری بەغدا تەقاندەوە".
ئەفسەرەكە باسی لەوەشكرد بەهۆی تەقینەوەكەوە ٩ كەس كوژراون و بەدەیانی دیکوش بریندار بوون.
زۆرینەی دانیشتوانی ناوچەی بەیاع لە باشووری شاری بەغدا شیعە مەزهەبن.
بەر لەم تەقینەوە خۆكوژییە، تەقینەوەیەكی دیکەی خۆكوژیی لە ناوچەی بەغداد جدیدەی ناوەڕاستی بەغدا روویدا كە بەپێی دوایین ئامار نۆ كەس كوژراون و 21ی دیكەش برینداربوون.