Haydar Karaalp,Mohammed Baqi Hussein
04 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 06 تشرینی دووەم 2018
به‌غدا - AA
له پارێزگای بابل بڕێكی زۆری ماسیی رووباری فورات و چه‌ند حه‌وزێكی به‌خێوكردنی ماسی، به‌مردوویی سه‌رئاو كه‌وتوون و به‌شێكی زۆری به‌ده‌م شه‌پۆله‌وه گه‌یشتوونه‌ته كه‌ناراوه‌كان.
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، مردنی ماسییه‌كان به هۆی دابه‌زینی ئاستی ئاوی رووبارهكانهوهیه و وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاویش ده‌ڵێت، به هۆی مردنی ماسیی نێو كێڵگه‌كانی به‌خێوكردنی ماسییه‌وه، لێكۆڵینه‌وه له بابه‌ته‌كه ده‌كه‌ن و په‌یوه‌ندیی به كه‌مكردنی ئاستی ئاوی رووباره‌كانه‌وه نییه.
حوسه‌ین تاڵب كه له بابل له ئاوی شیریندا ماسی به‌خێوده‌كات له لێدوانێكیدا بۆ په‌یامنێری ئانادۆڵو گوتی: "به‌یانییه‌ك بینیمان سه‌دان ماسیی مردبوون و كه‌وتبوونه سه‌ر ئاو. وه‌ك به‌خێوكه‌رانی ماسیی هه‌موو سه‌رچاوه‌ی داهاتمان له‌ده‌ستدا و په‌رێشان بووین. هۆكاری مردنی له‌پڕی ماسییه‌كان نازانین، به‌ڵام باس له‌وه ده‌كرێت كه رووداوه‌كه دهرمانخواردكردن بێت."
رووداوه‌كه بووه‌ته جێگای سه‌رنج له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و به‌خێوكه‌رانی ماسی داوای لێكۆڵینه‌وه له حكوومه‌ت و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدارەکان ده‌كه‌ن.