سامسون
دکتۆر پنار سۆکولمەز، دەڵێ: لەسەرەتای پەیدابوونی شارستانیەتەوە تا ئێستا ماسی و زیندەوەرانی دەریایی لە لایەن مرۆڤەکانەوە بەکار ھاتوون. سۆکولمەز دەڵێ لە ناو ماسیدا بە زۆری ڤیتامینD ، کالسیۆم و فۆسفۆر و ئەو ماددانەی تێدایە کە جەستەی مرۆڤ پێویستی پێیانە، بە تایبەتیش ڤیتامین ڤیتامینی D کە بۆ ئیسکی مرۆڤ زۆر باشە و لە قایم راگرتنی ئیسکدا رۆڵێکی زۆر کاریگەر دەبینێ، کالسیۆم و فۆسفۆریش بۆ خوێن و ھەرسی خواردن بە کەلک دێن زۆر باشن.
خواردنی ماسی لە رووی خۆراکیەوە گرنگییەکی زۆری ھەیە، لەوبارەوە سۆکولمەز دەڵێ: خواردنی ماسی زۆر باشە بەتایبەتی بۆ گەشەی منداڵان، ھەروەھا ئەو کەسانەی قەڵەون یان نەخۆشییەکانی دڵ و دەماریان ھەیە،. بۆیە دەبێ لە تەمەنی منداڵیەوە ماسی بدرێتە منداڵان. بە تایبەت بونی فسفۆر لە ناو ماسیدا بۆ لەشی منداڵ بە قۆناغی قوتابخانە و قایمکردنی ئیسکیان زۆر گرنگە.
دکتۆر سۆکولمەز لەو باوەڕەدایە پێدانی ئەو خواردەمەنیانەی پرۆتۆین، فسفۆر ڤیتامین و کالسیۆمیان تێدایە بۆ بیر و ھۆشی منداڵان زۆر باشە و بۆ وانەکانی ماتماتیک و خوێندن و نوسینەوە زۆر بە سودە و پێشنیار دەکا لەو قۆناغەدا بەرێژەیەکی زۆر ماسی بدرێت بە منداڵان.
لە خواردن ماسی دا لە دوای ھەموو دنیاین
دکتۆر سوکولمەز دەڵێ: رێژەی خواردنی ماسی لە جیھاندا بۆ ھەر تاکێک ١٦ کیلۆگرامە لە ساڵێکدا، لە ئەوروپا ٢٢ کیلۆ، لە ژاپۆن ٧٠ کیلۆ و لە ئایسلەندیش ھەر تاکێک لە ساڵێکدا ٩٠ کیلۆ ماسی دەخوا.
ئەو پێی وایە لە تورکیا ئەو رێژەیە دەگاتە ساڵانە ٨ کیلۆ و دەڵێ ئێمە فێری خواردنی ماسی نەبووین لە کاتێکدا لە بەرھەمھێنانی ماسیدا لە ناوچەکە لە پێشەوەی زۆربەی وڵاتانین. لە ناوچەی کارادەنیزی تورکیا ھەر کەسێک ساڵانە ٢٠ تا ٢٥ کیلۆ ماسی دەخوا، بەڵام لە ئانادۆلزو ئەو رێژەیە کەمترە لە یەک کیلۆ.