Zeynep Tüfekçi
15 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 16 تەمووز 2018
به‌سره - AA
به مه‌به‌ستی كۆنترۆڵكردنی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی به هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و پچڕانی كاره‌با له پارێزگاكانی به‌سره، كه‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف ئه‌نجامده‌درێن، قه‌ده‌غه‌کردنی هاتوچۆ له‌و پارێزگایانه راگه‌یه‌ندرا.
ئه‌فسه‌رێكی سەربە فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی سه‌ربه وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، به ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه له پارێزگاكانی به‌سره، كه‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف باشووری عێراق كه زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی شیعه مه‌زهه‌بن، تا راگه‌یاندنی دووه‌م، قه‌ده‌غه‌کردنی هاتوچۆ راگه‌یه‌ندراوه به مه‌به‌ستی كۆنترۆڵكردنی خۆپیشاندانه‌كان.
ئاماژه به‌وه ده‌كرێت كه خۆپیشاندانه‌كان رێچكه‌یه‌كی نائاشتیانهیان گرتووه، له‌به‌رئه‌وه هه‌نگاوێكی له‌و شێوه‌یه گیراوه‌ته‌به‌ر بۆ به‌رگرتن له ئه‌گه‌ری پێكدادان له نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان و پاراستنی ئاسایش و ماڵی گشتیی.