Zana Natık Kerem
29 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 29 مای,س 2023
ھەولێر – AA
سەرکۆماری عێراق، عەبدولـلەتیف رەشید و باڵیۆزی سعوودیە لە عێراق، عەبدولعەزیز شممەری رێگاکانی پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و ریاز-یان تاوتوێ کرد.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە عەبدولـلەتیف رەشید پێشوازیی کردووە لە عەبدولعەزیز شممەری.
راشیگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەکەدا، رێگاکانی پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و ریاز تاوتوێ کراوە، ھەروەھا گفتوگۆکراوە لەبارەی ئەو ئاسانکارییانەی کە حکوومەتی سعوودیە لە میانی وەرزی حەجی ئەمساڵدا، پێشکەش بە حاجیانی عێراقی دەکات.
عەبدولـلەتیف رەشید جەختی کردووەتەوە لەسەر ئەوەی کە گرنگە ھەماھەنگی زیاتر لەنێوان عێراق و سعوودیە ھەبێت لەبارەی پرسە گرنگەکان، بە تایبەتیش لە چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیریی و بەدیھێنانی ئاشتیی لە ناوچەکە.
لای خۆیەوە باڵیۆزی سعوودیە لە عێراق، عەبدولعەزیز شممەری رایگەیاندووە کە وڵاتەکەی پەرۆشی ئەوەیە ھاریکارییە ھاوبەشەکانی لەگەڵ عێراق پتەوتر بکات.