Zana Natık Kerem
12 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 13 مای,س 2018
بەغدا ــ AA
دوو سەرچاوەی ئەمنی عێراق رایانگەیاند، ھێزە ئەمنییەکان دوو پەلاماری داعشیان پووچەڵکردوە کە ناوەندەکانی دەنگدانی لە پارێزگاکانی دیالە و کەرکووک-یان کردبووە ئامانج.
ئەفسەری پۆلیس، نەقیب حەبیب شممەری بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ شەممە، دوو خۆکوژی داعش کە بەنیازبوون بە پشتنێەی بۆمبڕێژکراو، ھێرش بکەنە سەر ناوەندەکانی دەنگدان لە ناوچەی جەرف ملح باکووری دیالە لە لایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە کوژران.
لە پارێزگای کەرکووکیش ئەفسەری پۆلیس، نەقیب حامد عوبێدی بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، بۆمبێک کە لە نزیک ناوەندێکی دەنگدان لە گەڕەکی یەکی حوزەیران چێنرابوو لە لایەن ھێزەکانی دژە تیرۆر پووچەڵکراوەتەوە.
بەیانی ئەمڕۆ شەممە، دەنگدانی گشتی بۆ ھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەستی پێکرد.