Zana Natık Kerem
29 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 01 کانوونی یەکەم 2020
ئیستانبوڵ ــ AA
سکرتێری گشتیی یەکێتیی جیھانیی زانایانی موسڵمان، عەلی قەرەداغی ئاشكرایكرد، پرسی فەڵەستین بە رەوشێکی ناخۆشدا تێپەڕدەبێت و داواش لە فەڵەستینییەکان دەکات یەکگرتووبن.
عەلی قەرەداغی لە رۆژی جیھانیی بۆ نیشاندانی ھاوسۆزی لەگەڵ گەلی فەڵەستین پەیامێکی لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە "بە داخەوە ھەندێک کەسی نزیک لەرێگەی رێککەوتنەوە پەیوەندییەکیانیان لەگەڵ ئیسرائیلی داگیرکار ئاساییکردووەتەوە و دەستبەرداری گەلی فەڵەستین بوون".
لە پەیامەکەدا وەک ئاماژەیەک بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ژمارەیەک له وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ ئیسرائیل، له پهیامهكهدا هاتووه: "ئەو رێککەوتنانە بە فەرمانی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ کراون".
لە ماوەی چهند مانگی رابردوودا ھەریەک لە ئیمارات، بەحرێن و سوودان بەسەرپەرشتی ئەمریکا پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی کردووهتهوە.
قەرەداغی لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەداوە کە دۆناڵد ترەمپ، ئەو یارمەتییانەی کە شایەنی فەڵەستنییەکان بووه، بڕیوە و لە بەرامبەردا دانی بە ھەموو ئەوەدا ناوە کە مافی ئیسرائیلی داگیرکار نییە و رایگهیاندووه: "راستییەکە ئەوەیە کە لەئێستادا پرسی فەڵەستین بە رەوشێکی ناخۆشدا تێپەڕدەبێت و داوا لە فەڵەستینییەکان دەکەم لەم ھەلومەرجەدا، یەکگرتووبن".
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، عەلی قەرەداغی داوای لە فەڵەستینییەکان کردووە کە پلانێکی ستراتیجی بە ئامانجی رزگارکردن و رووبەڕبوونەوەی ئیسرائیلی داگیرکار دابنێن.