Mazın Asad
29 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 30 کانوونی یەکەم 2017
غوتەی رۆژھەڵات/ئەنقەرە - AA
لە ھێرشەکانی رژێمی ئەسەد بۆ سەر ناوچەی غوتەی رۆژھەڵات کە لە ژێر ئابلوقەی رژێمە، سێ سڤیل گیانیان لەدەست دا کە یەکێکیان منداڵە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لە دیمەشق دەستی کەوتووە، رژێمی ئەسەد لە بەیانی ئەمڕۆوە بە ھاوەن ھێرش دەکاتە سەر ھەریەک لە ناوچەکانی ھەرێستا، دوما، ھاموریە، جسرین، عەربین و مەرس سەر بە ناوچەی غوتەی رۆژھەڵات کە دەکەوێتە نێو ناوچەکانی داماڵدراو لە پێکدادان.
ھاوکات فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی ئەسەد ھێرشی ئاسمانیشی کردە سەر یەکەکانی نیشتەجێ لە ناوچەی ھارێستا.
بەپێی زانیارییەکانی بەرگری شارستانی ناوچەکە، لە ھێرشەکانی رژێم بۆ ناوچەی ھاموریە، دوو کەس گیانیان لەدەست دا کە یەکێکیان منداڵە و لە ھێرشەکانی سەر ناوچەی ھێرستا-ش کەسێک گیانی لەدەست داوە.
ژمارەیەکی زۆر برینداریش بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی، رەوانەی نەخۆشخانەکان کران.
بێدەنگی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرامبەر بە کوژرانی خەڵکی سڤیل لە غوتەی رۆژھەڵات، بووەتە ھۆی ئەوەی رژێم دەرفەت بۆ ھێرشکردن بقۆزێتەوە کە لە ١٤ی تشرینی دووەمی ئەمساڵەوە بە چڕی بۆردومانی ئەو ناوچەیە دەکات.
نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا، ستاڤان دی میستورا لە ٢٨ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ لە لێدوانێکیدا ئاشکرای کردبوو کە رژێمی ئەسەد ئاگربەستی لە ناوچەی غوتەی رۆژھەڵات پەسەند کردووە.