31 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 01 ئەیلوول 2019
غەززە - AA
لە ئاكامی تەقەی سەربازانی ئیسرائیلی بەڕووی خۆپیشاندەرانی فەڵەستینی لە میانی بەشدارییكردنیان لە رێپێوانەكانی گەڕانەوەی گەورە لە سنووری ئەمنی نێوان باكووری كەرتی غەززە و ئیسرائیل، ٧٥ خۆپیشاندەر برینداركران.
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە كەرتی غەززە، لە بەیاننامەیەكدا كە كۆپییەكی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاندووە، لە ئاكامی تەقەی سەربازانی ئیسرائیلی بەڕووی خۆپیشاندەرانی فەڵەستینی لە میانی بەشدارییكردنیان لە رێپێوانەكانی گەڕانەوەی گەورە، ٧٥ خۆپیشاندەر بریندكراون.
بەپێی بەیاننامەکە کە لەو ژمارەیە، ٤٢یان بە گوللـەی راستەقینەی سەربازانی ئیسرائیلی برینداركراون.
لە بەیاننامەكەدا هیچ وردەكارییەك لەبارەی دۆخی تەندروستی بریندارەكان نەخراوەتە روو.
لە نێو بریندارەكاندا فۆتۆگرافەری ئاژانسی ئانادۆڵو، عەلی جادوڵڵا هەیە كە لە میانی رووماڵی خۆپیشاندانەكان لە لایەن سەربازانی سوپای ئیسرائیلەوە بە گوللـەی پلاستێكی برینداركراوە.
دوێنێ ھەینی بەمەبەستی بەشداریكردن لە رێپێوانەكانی گەڕانەوەی گەورە، هەزاران فەڵەستینی روویان لەو خیوەتانە كرد كە بە درێژایی سنووری نێوان رۆژھەڵاتی غەززە و ئیسرائیل ھەڵدراون و خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
سوپای ئیسرائیل ئەو رێپێوانە كە بە ئاشتی بەڕێوەدەچێت سەركوت دەكات و بە ھۆیەوە تاكو ئێستا دەیان ھاووڵاتی فەڵەستینی كوژراون و برینداركراون.