Hemın Othman Mohammed
23 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 25 مای,س 2016
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی پاكستان رایگه‌یاند دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه له ئه‌فغانستان رابه‌ری تاڵیبان مه‌لا ئه‌خته‌ر محه‌مه‌د مه‌نسوریان كردووه‌ته ئامانج، ئه‌مریكا له‌و باره‌یه‌وه زانیاری داوه‌ته سه‌رۆكوه‌زیرانی پاكستان نه‌واز شه‌ریف و فه‌رمانده‌ی هێزه وشكانییه‌كان جه‌نه‌راڵ راهیل شه‌ریف.
له راگەێیندراوەکەدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی پاكستانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه دوای ئه‌وه‌ی هێزە ئاسمانییەکانی ئه‌مریكا دوێنێ شه‌و له ناوچه‌ی سنووری نێوان پاكستان-ئه‌فغانستان به فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان هێرشی كردووه‌ته سه‌ر رابه‌ری تاڵیبان مه‌نسوور زانیاریی له‌و باره‌یه‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه.
له راگەێیندراوەکەدا هاتووه: " دوای هێرشه‌كه، ئه‌مریكا زانیاری داوه‌ته سه‌رۆكوه‌زیرانی پاكستان نه‌واز شه‌ریف و فه‌رمانده‌ی هێزه وشكانییه‌كان جه‌نه‌راڵ راهیل شه‌ریف".
هاوكات له راگەێیندراوەکەدا ورده‌كارییه‌كانی دوای هێرشه‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه: "كه‌سێك به‌ناوی والی محه‌مه‌د كه هه‌ڵگری پاسپۆرت و كارتی ناسنامه‌ی پاكستان بووه، له 21ی ئایاردا له ده‌روازه‌ی سنووری تافتانهوه چووه‌ته ناو پاكستانه‌وه. له‌سه‌ر پاسپۆرته‌كه‌ی ڤیزای ئێران هه‌بووه. ئه‌و كه‌سه له رێگه‌ی ئۆتۆمبێلێكی كرێوه كه له تافتان به‌كرێی گرتبوو گه‌شتی كردووه، ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ش له ناوچه‌ی كۆچاكی سنووری نێوان پاكستان - ئێران به تێكشكاوی دۆزراوه‌ته‌وه".
له راگەێیندراوەکەدا زانیاری له‌باره‌ی دووه‌م كه‌سی ناو ئۆتۆمبێله‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه كه شۆفێر و خزمی بووه و ناوی محه‌مه‌د عه‌زام بووه.
هه‌روه‌ها له راگەێیندراوەکەدا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه هێرشی ئه‌و فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه پیشێل كردنی سه‌روه‌ری وڵاتی پاكستانه و لەبەشێکی راگەێیندراوەکەدا هاتووه: "لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه درێژه‌ی هه‌یه. ئه‌و هێرشی فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانیه پیشێل كردنی سه‌روه‌ریمانه".
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا پنتاگۆن رایگه‌یاند: "دوێنێ له ناوچه‌کانی سنووری نێوان ئه‌فغانستان-پاكستان هێرشی ئاسمانیان كردووه‌ته سه‌ر رابه‌ری تاڵیبان مه‌نسوور".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌فغانستان ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانی ئه‌مریكا له وڵاته‌كه‌یدا هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر مه‌نسوور.