Aslı Aral
03 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 04 کانوونی یەکەم 2015
فڕۆکە جەنگییەکانی بەریتانیا لەدوای ئەوەی پەرلەمانی ئەو وڵاتە ئەو رێگەدانی بە سوپای وڵەتەکەی پەسەند کرد بۆ ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانیی لە سووریا، یەکەم هێرشیان ئەنجام دا.
لە روونکردنەوەیەکی نووسراوی وەزارەتی بەرگری بەریتانیا ئاماژە بەوە کراوە، کە یەکەم هێرشی ئاسمانی بۆ سەر سووریا ئەنجام دراوە. باس لەوەشکراوە چوار فڕۆکەی جەنگی تۆرنادۆی سەر بە هێزی ئاسمانیی شاهانەی بەریتانیا لە بنکەی ئاسمانی ئەو وڵاتەوە لە قوبرس هەستاون و دووانیان پاش ئەوەی ئامانجەکانیان بۆردومان کردووە لە سەعات ٣:٠٠ بەکاتی لەندەن گەڕاونەتەوە بنکەکە.
چاوەڕواندەکرێت وەزارەتی بەرگری ئەمڕۆ سەبارەت بەهێرشەکان روونکردنەوە بڵاو بکاتەوە. بەریتانیا کە لە ساڵی پارەوە لە چوارچێوەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەوتیدا بنکە و بارەگەکانی داعش لە عێراق بۆردومان دەکات و هەشت فڕۆکەی جەنگی لە جۆری تۆرنادۆ لە بنکە ئاسمانییەکەی لە قوبرسی باشوور هەیە. لەگەڵ فراوانکردنی هێرشەکانی بەشێوەیەک کە سووریاش بگرێتەوە، چاوەڕوان دەکرێت کەشتییە جەنگییەکانی بنکە ئاسمانییەکەشی زیاد بکات.
پەرلەمانی بەریتانیا ئێوارەی دوێنێ ئەو رێگەدانەی پەسەندکردبوو کە رێگە بە بەریتانیا دەدات لە چوارچێوەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیدا هێرش بکاتە سەر داعش لە سووریا.
لە دوای دانیشتنێکی ١١ سەعاتی ئەنجوومەنی گشتیی پەرلەمان، ٣٩٧ پەرلەمانتار دەنگیان بە بەڵێ بۆ رێگەدانەکە دا و لە بەرامبەریشدا ٢٢٣ پەرلەمانتار دەنگیان لەدژی دا.