Hemın Othman Mohammed
13 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2016
پاریس - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی فه‌ڕه‌نسا، مانوێل ڤاڵس، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه پلانیان داناوه ئه‌و باری نائاسایییهی دوابه‌دوای هێرشه‌كه‌ی 13ی تشرینی دووه‌می 2015، كه بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی 130 كه‌س رایانگه‌یاندووه، تا مانگی مایسی 2017 درێژ بكه‌نه‌وه، تا ئه‌و كاته‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ته‌واو ده‌بێت.
له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی بی بی سی، ڤالس باسی له‌وه كرد باری نائاسایی كه شه‌وی هێرشه‌كه راگه‌یه‌ندراوه و بۆ دوایین جاریش تا كانوونی دووه‌می 2017 درێژكراوه‌ته‌وه، به‌هۆی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی ئه‌منیی پێویست به‌هۆی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماره‌وه، ناگونجێت له ئێستادا كۆتایی پێ بهێنرێت.
گوتیشی: "له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا به‌هۆی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماره‌وه كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ده‌ست پێده‌كات. له‌به‌رئه‌وه ناچارین دیموكراسیمان بپارێزین".
ڤاڵس ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه جێبه‌جێ كردنی باری نائاسایی كاریگه‌ری هه‌بووه و گوتی: "به‌ڵێ، چه‌ند مانگێكی دیكه به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر كارپێكردنی باری نائاسایی".
هه‌رچه‌نده جێبه‌جێ كردنی باری نائاسایی له فه‌ڕه‌نسادا ناوبه‌ناو دووچاری ره‌خنه ده‌بێته‌وه، به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نییه‌وه، به‌ڵام پارته سیاسییه‌كانی ئه‌و ولاته تا ئه‌مڕۆ به ئاشكرا پشتیوانیان له حكوومه‌ت كردووه بۆ درێژكردنه‌وه‌ی واده‌كه‌ی.
دوای هێرش كردنه سه‌ر گۆڤاری چارلی هێبدۆ له پاریس، له 7ی كانوونی دووه‌می 2015دا، كه بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی 11 كه‌س، له 13ی تشرینی دووه‌می 2015دا، له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی پاریس و سان-ده‌نیس، چه‌ند په‌لامارێك ئه‌نجامدران كه بوونه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی 130 كه‌س و رێكخراوی تیرۆریستی داعش به‌رپرسیارێتی ئه‌و هێرشانه‌ی گرته ئه‌ستۆ.