Yaser Albanna,Ali Semerci
12 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 12 تشرینی دووەم 2019
قودس - AA
سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند كه به فڕۆكه‌ی جه‌نگیی ده‌ستیكردووه به هێرشكردنه سه‌ر ئامانجه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی جیهادی ئیسلامی له كه‌رتی غه‌ززه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن سوپای ئیسرائیله‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه ''فڕۆكه جه‌نگییه‌كانمان ده‌ستیان به بۆردومان كردنی ئامانجه‌كانی جیهادی ئیسلامی له كه‌رتی غه‌ززه كرد''.
به‌ها ئه‌بو عه‌تا، كه یه‌كێكه له فه‌رمانده دیاره‌كانی سریه‌ی قودسی باڵی سه‌ربازی جیهادی ئیسلامی، به‌یانی ئه‌مڕۆ له هێرشێكی سوپای ئیسرائیل‌دا له كه‌رتی غه‌ززه كوژرا.
دوای كوژرانی ئه‌بو عه‌تا له كه‌رتی غه‌ززه‌وه مووشه‌ك ئاڕاسته‌ی زۆر ناوچه‌ی ئیسرائیل كرا، به‌تایبه‌تی ته‌ل ئه‌بیب.
به‌هۆی ئه‌و مووشهكانهوه ده‌وامی خوێندن له ته‌لئه‌بیب و زۆر قوتابخانه‌ی باشووری ئیسرائیل كرایه پشوو.
هه‌روه‌ها سوپای ئیسرائیل به‌یانی ئه‌مڕۆ ئۆپه‌راسیۆنێكی كرده سه‌ر ماڵی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی بزوتنه‌وه‌ی جیهادی ئیسلامی، ئه‌كره‌م ئهلئاجوری له دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا. له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا كوڕه‌كه‌ی ئاججوری كوژرا.