Esat Fırat
02 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 03 شوبات 2021
قودس – AA
سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند كه فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانیان له كه‌رتی غەززهی گه‌مارۆدراو كه‌وتووته‌وه خواره‌وه.
سوپای ئیسرائیل له هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی رایگه‌یاند: "له كاتی دوا ئۆپه‌راسیۆنی سوپای ئیسرائیل‌دا له باشووری كه‌رتی غه‌ززه، فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان كه‌وتووه‌ته خواره‌وه. مه‌ترسی دزه‌كردنی زانیاری له‌ئارادا نییه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان له کەرتی غەززه ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه فڕۆكه‌كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی سه‌ربه حه‌ماس ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
دوێنێش گرووپه‌كانی به‌رخودانی فه‌ڵه‌ستین رایانگه‌یاند كه له باكووری غەززه ده‌ستیان به‌سه‌ر فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی ئیسرائیل‌دا گرتووه.
ئیسرائیل به‌مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریی هه‌واڵگری له‌سه‌ر کەرتی غەززه فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان به‌كار ده‌هێنێت.