Muhammet Torunlu
02 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 02 شوبات 2021
کوالا لومپورــ AA
پارتی رابیتەی نیشتمانیی لە پێناو دیموکراتی (NLD)ی دەسەڵاتدار لە میانمار داوای کرد سەرۆکی ئەو وڵاتە، وین مینت و سەرۆکی ئەنجوومەنی دەوڵەت، ئونگ سان سو چی کە دوای کودەتا سەربازییەکە دەستگیرکراون، ئازاد بکرێن.
پارتی رابیتەی نیشتمانیی لە پێناو دیموکراتی دەسەڵاتدار لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، ئەو کودەتا سەربازییەی ئەنجامدراوە، پەڵەیەکی رەشە لە مێژوویی سوپا و دەوڵەتی میانمار و ھاتووە:
"پێویستە بەزووترین کات سەرجەم سەرکردە دەستگیرکراوەکان، ئازاد بکرێن لەنێویاندا سەرۆکی وڵات، وین مینت و سەرۆکی ئەنجوومەنی دەوڵەت، ئونگ سان سو چی".
دوای کودەتا سەربازییەکە، فەرماندەیی سوپا لە میانمار ھەڵوەشاندنەوەی حکوومەت و دەستگیرکردنی ٢٤ وەزیر و پەرلەمانتاری رایگەیاندبوو و ئاماژەی بەوەیشدابوو کە وەک ھەنگاوی یەکەم بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری وڵات، ١١ وەزیری دەستنیشانکردووە.
دوێنێ دووشەممە سوپای میانمار کودەتای ئەنجامدا و لە میانیدا ژمارەیەک گەورە بەرپرسی دەستگیرکرد لەنێویاندا سەرۆکی ئەو وڵاتە، وین مینت و سەرۆکی ئەنجوومەنی دەوڵەت، ئونگ سان سو چی.
سوپای میانمار کە پشتگیری پارتی گەشەسەندن و ھاریکاری بۆ یەکگرتوویی دەکات بە پاساوی ئەنجامدانی ساختەکاری لە ھەڵبژاردنەکانی ھەشتی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠دا، کودەتای ئەنجامداوە و دەستی بەسەر دەسەڵاتدا گرت.