لەندەن
سیناریۆی فیلمەکە بەشێکی زۆری لە کتێبی ( HER LAST LOVE) واتە "دواین خۆشەویستی ئەو"ی نووسەری بەناوبانگ (کاتێ سنێل) وەرگیراوە. ئەو کتێبە ساڵی ٢٠٠١ دا بڵاو کرایەوە و تێیدا نووسەر باس لە پەیوەندیی خۆشەویستیی شازادە دەکا لەگەڵ پزیشکێکی نەشتەرگەری بەناوی حاسنات خان، کە مانگێک پێش ڕووداوی ھاتوچۆکە جیا بوونەوە .
شازادە دایانا لە ساڵی ١٩٩٧ بەھۆی ڕووداوێکی ھاتوچۆوە لە پاریس گیانی لەدەستدا و لەوکاتەوە دەنگۆی جیاوازا لەبارەی چیرۆکی مردنەکەی بڵاو بوونەتەوە.
زۆر لە ڕەخنەگرانی فیلم لە بەریتانیا باس لە خراپیی سیناریۆی ئەو فیلمانە دەکەن کە لەم ساڵانەی دوایدا لەسەر ژیانی ئەو شازادەیە ساز کراون.
لەم دواییەدا پۆلیسی لەندەن ئاشکرای کرد پۆلیس لێکۆڵینەوە لە ھەندێ زانیاریی نوێ لەبارەی مردنی شازادە دایاناوە دەکا، چاوەڕێش دەکرێ لەگەڵ پەخشکردنی ئەو فیلمەدا چەندین دەنگۆی دی لەسەر چۆنیەتیی مردنی شازادە پەیدا سەرھەڵبدەن.
دواین پڕوپاگەندە لەبارەی مردنی دایانا ڕۆژنامەی دەیلی مۆڵ بڵاوی کردۆتەوە، کە باس لەوە دەکا تیشکی ئاوێنە گیراوەتە شۆفێرە تایبەتەکەی شازادە و بەو ھۆیەوە تووشی رووداوی ھاتوچۆ بووە و شازادە گیانی لەدەستداوە .
بڕیارە فیلمی دایانا کە ئەکتەری بەریتانی (نائۆمی واتس ) ڕۆڵی شازادەی تێدا دەبینێ، لە ٢٠ ی ئەیلولدا لە سینەماکاندا نمایش بکرێ .