Sarmand Hameed
23 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 26 ئاب 2018
پاریس - AA
لە هێرشێکدا لە رۆژئاوای پاریس، دوو کەس کوژران و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.
بەپێی بەیاننامەیەکی هەرێمی ئیڤلین، بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە شاری تراپ بە دووری ٣٠ کلم رۆژئاوای پاریس پایتەختی فەڕەنسا کەسێک بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەر چەند کەسێک.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە لە هێرشەکەدا، دوو کەس کوژران و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.
ئاماژ بەوەشکراوە کە پۆلیس هێرشکارەکەیان کوشتووە.
بە پێی هەواڵی میدیاکانی فەڕنسا، رێکخراوی تیرۆریستی داعش بەرپرسیارێتی هێرشەکەی لەئەستۆ گرتووە.
لە بەیاننامەکەدا هیچ وردەکارییەکی دیکە لەبارەی رووداوەکە و شوناسی هێرشکارەکە نەخراوەتە روو.