Ekip
23 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 26 ئاب 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سێ ملیۆن خێزان كه له ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوونی ریفی ئێران ده‌ژین بێ به‌شن له هه‌موو جۆره چاودێرییەکی كۆمه‌ڵایه‌تی.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی جوتیاران، گوندنشینان و كۆچه‌ری ئێران، محه‌مه‌د رەزا ڤایز مه‌هده‌وی، بۆ ئاژانسی هه‌واڵی İSNAی ئێرانی دوا و، زانیاری دا له‌باره‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ناوچه گوندەوارەکانی وڵاته‌كه‌ی ده‌ژین.
مه‌هده‌وی باسی له‌وه كرد له كارێكدا كه له‌سه‌ر شه‌ش ملیۆن شوێنی نیشتەجێبوون له گوندەوارەکانی ئێران ئه‌نجامیانداوه بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه سێ ملیۆن خێزان هیچ چاودێرییەکی كۆمه‌ڵایه‌تیان نییه، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه تا كۆتایی ساڵ له‌و ناوچانه‌دا لانی كه‌م بیمه بۆ كه‌سێك له دانیشتوانانی ئه‌و خێزانانە دابین دەکەن.
مه‌هده‌وی باسی له‌وه‌یش كرد كه كارده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دانیشتوانی گوندەوارەکان سوودمهندبن له بیمه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی.
به‌پێی زانیارییه‌كانی دامه‌زراوه‌ی ئاماری ئێران، ژماره‌ی دانیشتوانی ئێران له‌ساڵی 2017دا 80 ملیۆن كه‌س بووه.