Ali Cura,Emre Gürkan Abay
18 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 19 ئادار 2021
مۆسكۆ – AA
گوته‌بێژی كرملین، دیمیتری پێسكۆڤ كاردانه‌وه‌ی نیشاندا لەهەمبەر لێدوانه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن كه سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین-ی به "بكوژ" ناوبردبوو و ئاماژه‌ی به‌وه دابوو كه به‌تۆمه‌تی ده‌ستوه‌ردان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا "مۆسكۆ باجی ئه‌مه ده‌دات".
دیمیتری پێسكۆڤ له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌واناندا سه‌باره‌ت به لێدوانه‌كانی جۆ بایدن ئاماژه‌ی به‌وه‌دا کە ناچێته ناو ورده‌كاری زۆره‌وه و گوتی: "ته‌نها ده‌توانم ئه‌وه بڵێم: لێدوانەكانی بایدن (له‌باره‌ی پوتین) زۆر خراپن. به هه‌ڵوێستی خۆماندا ده‌چینه‌وه له‌باره‌ی ئه‌مریكا. راوێژ به باڵیۆزه‌كه‌مان ده‌كه‌ین كه بانگهێشتمان كردووه بۆ مۆسكۆ و له‌باره‌ی قۆناغی داهاتووه‌وه ده‌دوێین".
گوته‌بێژی كرملین، دیمیتری پێسكۆڤ به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه لێدوانەكانی بایدن به‌رامبه‌ر پوتین له مێژوودا هاوشێوه‌ی نه‌بووه و گوتی: "به‌دڵنیایییه‌وه بایدن نایه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانی (ئه‌مریكا) له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه‌مان چاك بكاته‌وه".
دیمیتری پێسكۆڤ سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه مۆسكۆ وەڵامی لێدوانه‌كانی بایدن ناداته‌وه، باسیشیلهوه كرد كه لێدوانی له‌م جۆره كاریگه‌ری نێگهتینڤ ده‌كاته سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات.
گوته‌بێژی كرملین، دیمیتری پێسكۆڤ به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا "زۆر خراپه"، جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه پێویسته ئه‌مریكا وه‌ڵامی پرسیاری چۆنێتی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان بداته‌وه نەوەك ئه‌و.