Hakan Çopur,Rewa Mahmood Hasan
25 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 26 تەمووز 2019
واشنتۆن - AA
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ رۆژی رابردوو لە کۆبوونەوەیدا کە لەکۆشکی سپی ئەنجام دراوە، بە سیناتۆرە کۆماریخوازەکانی راگەیاندووە کە ئەو خوازیار نییە سزا بەسەر تورکیادا بسەپێنێت.
بەپێی هەواڵێکی کەناڵی CNNی ئەمریکی کە پشتبەستووە بە گوتەی دوو لە سیناتۆرە کۆماریخوازەکان، ترەمپ و سیناتۆرەکان ناکۆک بوون لەو ڕووەوە.
هەواڵەکە بە مانشێتی، "ترەمپ خوازیار نییە بەهۆی کڕینی چەکی رووسییەوە سزا بەسەر تورکیادا بسەپێنێت" و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە کە کۆبوونەوەکە بە داخراوی بەڕێوەچووە و ٧٠ دەقەی خەیاندووە.
بەو پێیەش سیناتۆرەکان لەگەڵ ئەوەدابوون کە لەچوارچێوەی یاسای بەرەنگاری لەرێگەی سزاوە بەرامبەر دوژمنانی ئەمریکا (CAATSA) سزا بەسەر تورکیادا بسەپێنرێت بەڵام ئەندام بوونی تورکیا لە ناتۆ دۆخەکەی ئاڵۆز كردووە.
ترەمپ ئاماژەی بەوەداوە کە لەهەمان چوارچێوەدا خوازیار نییە بەهۆی S-400ەکانەوە سزا بەسەر تورکیادا بسەپێنێت و باسی لە هەڵەی ئیدارەی پێش خۆی کردووە لەو بارەیەوە.
لەو بارەیەوە رۆژنامەی واشنتۆن پۆست نوسیوێتی، ترەمپ دژی سەپاندنی تەواوی سزای CAATSAە بەسەر توركیا كه هاوپەیمانتی له ناتۆدا.