Ahmet Dursun,Mohammed Baqi Hussein
31 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 02 ئەیلوول 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، كاردانه‌وه‌ی دژی گوته‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ نیشاندا كه رایگه‌یاندبوو، "ئێران په‌له‌قاژه‌ی مانه‌وه ده‌كات".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران زه‌ریف، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر نووسیویه‌تی، "باسكردنی ئێران به دوو شێوازی پێچه‌وانه، كه ده‌ست به‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌گرێت، یان په‌له‌قاژه‌ی مانه‌وه ده‌كات، له‌نیشانه‌كانی تێكچوونی ژیریی ئه‌مریكا و داڕمانی ویژدانیانه".
زه‌ریف رایگه‌یاندووه، وڵاته‌كه‌یان هه‌میشه وه‌ك ئه‌كته‌رێكی سه‌قامگیر، به‌هێز و به‌رپرسیار له‌ناوچه‌كه‌دا ده‌مێنێته‌وه.
رۆژی پێنجشەممە دۆناڵد تره‌مپ له‌میانه‌ی روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا له كۆشكی سپی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ره‌نگه به‌هۆی سزاكانی ئه‌مریكاوه حكوومه‌تی تاران بڕووخێت و گوتی، "ئه‌گه‌ر باسی حكوومه‌تی ئێران بكه‌ین، سەرەتا هاتنە سەرکارم پرسیار ئه‌وه‌بوو، ئایا كه‌ی ئێران ده‌ست به‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌گرێت؟، به‌ڵام ئێستا پرسیار ئه‌وه‌یه، تا کەی دەتوانێ له‌ژیاندا بمێننه‌وه؟، له‌ماوه‌ی ئه‌م ساڵ و نیوه‌دا جیاوازییه‌كی زۆر هه‌یه".