تاران
پێگەكانی كەناڵی عەرەبی ئەلعالەمی سەر بە ئێران لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا لە لایەن هاككەرانەوە كۆنترۆڵ كران.
بەپێی راگەیەنراوێك كە لە لایەن كەناڵی ئەلعالەمی ئێرانی كە بەزمانی عەرەبی بەرنامەكانی پەخش دەكات، "پێگەكانی ئەو كەناڵە لەسەر هەر دوو تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر و یوتیوب لە لایەن هاككەرانەوە كۆنترۆڵ كراون و لە دوای كۆنترۆڵ كردنی ئەو پێگانە هەواڵ و زانیاری بێ بنەما بڵاو كراونەتەوە".
بەیانی ئەمڕۆ لەسەر پێگەی كەناڵی ئەلعالم لە تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتیوب گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاو كرایەوە كە باس لە مێرخواسی شای سعوودیە دەكات و لەسەر پێگەی هەمان كەناڵ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەریشدا هەواڵێك بڵاو كراوەتەوە كە گوایا سەركردەی چەكدارەانی حوسی عەبدلمەلیك حوسی كوژراوە.
لەو راگەیەنراوەدا باسی ئەوە كراوە كە هەوڵ بۆ دووبارە كۆنترۆڵ كردنەوەی ئەو پێگانە دەدرێت.