Sarp Özer
04 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 04 تشرینی یەکەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
له كاتێكدا توركیا به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له ده‌ریای ئیجه و رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست هه‌نگاوی پێویست ده‌نێت، به‌ڵام یۆنان به‌مه‌به‌ستی مه‌شق و راهێنان دوو NAVTEX ی له مه‌ودایه‌كی به‌رفراوانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی توركیا به‌رپرسیارێتی، بڵاو كردووه‌ته‌وه. له به‌رامبه‌ردا توركیا له ناوچه‌ی به‌رپرسیارێتی NAVTEX ی ئانتاڵیا كه وه‌ك ناوچه‌ی به‌رپرسیارێتی خۆی رایگه‌یاندووه و دیسانه‌وه NAVTEX ی ئاگاداركردنه‌وه‌ی بڵاو كردوون.
یۆنان رایگه‌یاند كه دوو NAVTEX له‌و ناوچه‌یه‌ی ده‌كه‌وێته به‌ر به‌رپرسیارێتی توركیا له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست داناوه.
له كاتێكدا هه‌نگاو ده‌ندرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست به رێگای دیالۆگ یۆنان ئه‌م هه‌نگاوه ئیستیفزازییانه‌ی ناوه و له به‌رامبه‌ریشدا توركیا سه‌رله‌نوێ NAVTEX بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌و ناوچانه‌ی ده‌كه‌ونه به‌ر به‌رپرسارێتی خۆی.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه توركیا له‌گه‌ڵ ئه‌وه دایه كێشه‌كانی ده‌ریای ئیجه و رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست به دیالۆگ و گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێن، له‌م پێناوه‌شدا هه‌نگاوی زۆری ناوه؛ كه‌چی له به‌رامبه‌ر ئه‌و نیازپاكییه‌ی توركیا یۆنان هه‌وڵ ده‌دا شكست به‌و هه‌وڵانه بهێنێت تاكوو كێشه‌كان له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ چاره‌سه‌ر نه‌كرێن.