Emre Gürkan Abay,Muhammet Ali Kemal
29 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 30 مای,س 2019
مۆسكۆ - AA
گوته‌بێژی كرملین، دمیتری پێسكۆڤ ئاشكرایكرد پڕۆسه‌ی راده‌ستكردنی سیستمی به‌رگریی ئاسمانیی S-400 به توركیا، به‌پێی رۆژژمێری پلان بۆ دانراو به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هیچ جۆره دواكه‌وتنێك له‌وباره‌یه‌وه جێگه‌ی باس نییه.
دمیتری پێسکۆڤ له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌وانان له شاری نورسوڵتان پایته‌ختی كازاخستان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد کە له‌سه‌ر داواكاریی توركیا راده‌ستكردنی سیستمی S-400 پێشخراوە.
دمیتری پێسکۆڤ جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه کە پڕۆسه‌كه به‌پێی رۆژژمێری پلان بۆ دانراو به‌ڕێوه‌ده‌چێت و گوتی: "هه‌موو شتێك به‌پێی پلانه‌كان به‌ڕێوده‌چێت و هیچ دواكه‌وتنێك له ئارادا نییه".