Safvan Allahverdi,Muhammet Ali Kemal
29 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 30 مای,س 2019
واشنتۆن- AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مۆرگان ئۆرتاگوس ئاشكرایكرد خۆشحاڵن به‌وه‌ی كه هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا به سه‌ركه‌وتوویی كۆتاییان هاتووه.
مۆرگان ئۆرتاگوس روونكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به كۆتاییهاتنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا له وڵاتانی ئه‌ندام لە یه‌كێتییه‌كه، بڵاوكردووه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مۆرگان ئۆرتاگوس پیرۆزبایی له وڵاتانی ئه‌ندام لە یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به‌بۆنه‌ی كۆتاییهاتنی هه‌ڵبژاردنه‌كان به سه‌ركه‌وتوویی كردووه و رایگه‌یاندووه:
"له‌م هه‌ڵبژاردنه مێژووییانه‌دا كه تیایدا ملیۆنه‌ها دەنگدەری ئه‌ورووپا ده‌نگیان داوه. له ئاست گه‌وره‌ترین مانۆڕی دیموكراسیی جیهاندایه. ئه‌ندامانی نوێی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا له دووی ته‌مووزدا ده‌ستبه‌كارده‌بن و به په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕوانی كاركردنین له‌گه‌ڵیاندا".