Ramazan Turgut,Mohammed Baqi Hussein
27 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 28 ئاب 2017
مه‌ككه - AA
به‌رگی كه‌عبه (كیسوه) كه له شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز ئاماده‌ده‌كرێت و چنینه‌كه‌ی ماوه‌ی هه‌شت بۆ 10 مانگ ده‌خایه‌نێت، چاوه‌ڕوانی رۆژی عه‌ره‌فه‌یه بدرێت به‌سه‌ر كه‌عبه‌دا.
له كارگه‌ی كیسوهی كه‌عبه نزیكه‌ی 150 كرێكار كارده‌كه‌ن و به چه‌ند قۆناغێكی جیاجیا و به‌كارهێنانی ئاوریشمی خاوێن، به‌رگه‌كه ده‌چنرێت و راده‌ستی به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار ده‌كرێت.
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی كارگه‌كه، فه‌یسه‌ڵ حه‌ربی له‌باره‌ی ماوه‌ی ئاماده‌كردنی كیسوهوه بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دوا و گوتی: "ره‌نگكردنی ئاوریشمهكه، چنینی قوماشه‌كه، نه‌خشاندنی ئایه‌ت و نه‌خشه‌كان به ده‌ست له قۆناغه‌كانی ئاماده‌كردنی كیسوهن".
فەیسەڵ حه‌ربی رایگه‌یاند كیسوه به ده‌رگای كه‌عبه‌وه له پێنج به‌ش پێكهاتووه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی رووی ده‌ره‌وه‌ی قوماشه‌كه ره‌شه، رووی ژێره‌وه‌ی قوماشه‌كه به ئاوریشمێكی زه‌ردباو چنراوه.
ساڵح بوره‌ی رهدادی یه‌كێكه له‌و كارمه‌ندانه‌ی نه‌خش و ئایه‌ته‌كان به‌ده‌ست له‌سه‌ر قوماشه‌كه ده‌نه‌خشێنن و ماوه‌ی 34 ساڵه له‌و به‌شه‌دا كارده‌كات.
ساڵح بوره‌ی رهدادی له‌باره‌ی نه‌خشاندنی نه‌خش و ئایه‌ته‌كانه‌وه گوتی: "له‌به‌شه‌كه‌ی ئێمه‌دا سه‌ره‌تا به ئامێرێك نه‌خش و نووسراوه‌كان له‌سه‌ر قوماشه ساده‌كه دیاریده‌كرێت. ئێمه‌ش به پێی ئه‌وه‌ی دیاریكراوه به به‌كارهێنانی ئاوریشمی زه‌ردباو و ده‌زووی زیوی له زێڕ رووپۆشكراو ئایه‌ت و نه‌خشه‌كان ده‌نه‌خشێنین".
ئه‌و به‌رگه كۆنه‌ی له رۆژی عه‌ره‌فه‌دا له كه‌عبه داده‌گیرێت له لایه‌ن به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیداره‌وه له مۆزه‌خانه جیاجیاكاندا نمایش ده‌كرێت، یان به شێوه‌ی پارچه پارچه بۆ شوێنه جیاجیاكانی جیهان ده‌نێردرێت.