Müslüm Etgü,Mohammed Baqi Hussein
27 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 28 ئاب 2017
ئورفا - AA
كارگه‌كانی شیرینی شاری ئورفا به‌رله جه‌ژنی قوربان سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی ئه‌و شیرینییانهن كه له ناوخۆی و ده‌ره‌وه‌ی وڵات خواستیان لەسەرە.
پاقلاوه‌ی ئورفا كه له ئاردی گه‌نم، رۆنی ئاژه‌ڵ و فستقی ئورفا دروست ده‌كرێت له ریزی پێشه‌وه‌ی ئه‌و شیرینییانهدا دێت كه له جه‌ژندا خواستیان له‌سه‌ره.
وه‌ستاكانی پاقلاوه‌ی ئورفا به‌رله جه‌ژن به مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی ئه‌و بڕه‌ی لێیان داواكراوه، كاره‌كانیان خێراتر كردووه و به شه‌وانیش كارده‌كه‌ن.
پاقلاوه كه له كه‌شی گه‌رمای ئێستادا خواستێكی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر نییه له جه‌ژندا قه‌ره‌بووی كه‌میی فرۆشی وه‌رزی هاوین بۆ كارگه‌كانی شیرینی ده‌كاته‌وه.
یەک كیلۆگرام پاقلاوه كه له 40 بۆ 60 لیره‌دایه له ناوخۆی توركیا، له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیشه‌وه داوادهكرێـت.
مه‌همه‌ت ئوستونهلهر كه نزیكه‌ی 41 ساڵه كاری پاقلاوه ده‌كات له لێدوانێكیدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند، پاقلاوه یەكێكه له كولتووره گرنگه‌كانی توركیا.
ئوستونهلهر ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن درێژه به كولتووری پاقلاوه بده‌ن و پاقلاوه‌ی به‌تام به‌رهه‌م ده‌هێنن.
ناوبراو رایگه‌یاند ئه‌و پاقلاوه‌ی به‌رهه‌می ده‌هێنن له كه‌ره‌سته‌ی سروشتییه و گوتی: "كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین سه‌رجه‌م دانیشتوانی ئورفا و توركیا و خه‌ڵكی له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش تامی پاقلاوهكهمان بكات. خه‌ڵكێكی زۆر له سه‌رتاسه‌ری توركیاوه خواستی له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانمان هه‌یه. به بۆنه‌ی جه‌ژنیشه‌وه سه‌رقاڵی به كاره‌كانمانه‌وه دیاره. به‌تایبه‌تی به هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئه‌و داواكارییانه‌ی له ناوخۆی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه دێن، کاتژمێرەکانی كاركردنمان زیاتر كردووه".