Esat Fırat
28 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 28 تەمووز 2021
قودس - AA
له گونده‌واره‌كانی شارۆچكه‌ی به‌یتا سه‌ربه پارێزگای نابلوس باکووری كه‌ناری خۆرئاوای داگیركراو، هاووڵاتییه‌كی فه‌ڵه‌ستینی كه به‌ر ده‌ستڕێژی گوللەی سه‌ربازانی سوپای ئیسرائیل كه‌وتبوو، گیانی له‌ده‌ست دا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی فه‌ڵه‌ستینه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه: "هاووڵاتیی شادی سه‌لیم ته‌مه‌ن ٤١ ساڵان كه له نزیك شارۆچكه‌ی به‌یتا له‌لایه‌ن سه‌ربازانی سوپای ئیسرائیله‌وه ته‌قه‌ی لێكرا، شه‌هید بوو".
هاوكات سه‌رۆكی شاره‌وانی شارۆچكه‌ی به‌یتا، مو‌سا حه‌مایل له لێدوانێكدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، شادی سه‌لیم له كای گه‌ڕانه‌وه‌ی له سه‌ر كاره‌وه بۆ ماڵه‌وه ته‌قه‌ی لێكراوه و گوتی: "هیچ مه‌ترسییه‌كی بۆسه‌ر هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ر درووست نه‌كردبوو. له ده‌روازه‌ی شارۆچكه‌كه‌ش هیچ رووداوێك رووی نه‌دابوو. ئه‌مه كوشتنێكی ئاشكرایه بێ دادگاییكردن".
هاوکات ئاژانسی هەواڵیی فه‌رمی فه‌ڵه‌ستین بڵاویکردەوە كه سه‌ربازانی سوپای ئیسرائیل له دووڕیانی شارۆچكه‌ی به‌یتا ته‌قه‌یان له شادی سه‌لیم كردووه و ناوبراو له شوێنی رووداوه‌كه "شه‌هید" بووه.
باسی له‌وه‌یش کردووە کە سه‌ربازه‌كان دوای ئه‌وه‌ی ته‌رمی هاووڵاتییه فه‌ڵه‌ستینییه‌كه بۆ ناو ئه‌مبوڵانسێك ده‌گوازنه‌وه، ده‌ستبه‌سه‌ر ته‌رمه‌كه‌دا ده‌گرن.
هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی ئیسرائیله‌وه سه‌باره‌ت به هۆكاری ته‌قه‌كردن له‌و هاووڵاتییه فه‌ڵه‌ستینییه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.