Zana Natık Kerem
30 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 01 مای,س 2017
هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژبە داعش، كوژرانی سەربازێکی ئەمریكی لە نزیك شاری مووسڵ پشتڕاستكردەوە.
لە بەیاننامەیەكدا، هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوە داوە كە دوێنێ شەممە، بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێنراو لە نزیك شاری مووسڵ، سەربازێكی ئەمریكی كوژراوە.
هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بە سەركردایەتی ئەمریكا روونكردنەوەی زیاتری لەبارەی رووداوەكە نەخستووەتە روو.
دوێنێ شەممە میدیاکان بڵاویان کردەوە کە بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێنراو لە نزیك شاری مووسڵ، سەربازێكی ئەمریكی كوژراوە.