Zana Natık Kerem
26 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 27 تشرینی دووەم 2016
كوێت ــ AA
بەیانی ئەمڕۆ شەممە، بەمەبەستی هەڵبژاردنی 50 نوێنەری پەرلەمانی كوێت كە بە ئەنجوومەنی ئوممە ناو دەبڕێت، دەنگدەرانی ئەو وڵاتە روویان لە سندووقەكانی دەنگدان كرد.
بنكە و ناوەندەكانی دەنگدان لە كاتژمێر 8ی بەیانی بە كاتی ناوخۆی كوێت بە رووی دەنگدەراندا كرایەوە و بڕیارە پڕۆسەی دەنگدانەكە تا كاتژمێر 8ی ئێوارە بەردەوام بێت.
ژمارەی دەنگدەرانی لە پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوێت 483 هەزار و 186 دەنگدەرە و لە كۆی 293 كاندیدكراو، 50یان هەڵدەبژێرن.
بەپێی زانیارییەكان ، 15 هەزار كارمەندی هێزەكانی ئەمنی كوێت سەلامەتی گیانی دەنگدەران و رەوشی هەڵبژاردنەكە دەپارێزن.
پێشبینی دەكرێت بەهۆی بەشداریكردنی بەرەی ئۆپۆزسیۆنەوە، ژمارەیەكی زۆری دەنگدەر لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوێت بەشداری بكەن.
لە 16ی مانگی رابردوودا میری كوێت، سوباح جابر ئەحمەد سوباح بەبڕیارێكی میری پەرلەمانی وڵاتەكەی كە بە ئەنجوومەنی ئوممە ناودەبرێت، هەڵوەشاندەوە.