Hemın Othman Mohammed
10 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 10 ئاب 2016
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین له شاری سان پترسبۆرگ، ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری له میدیاکای ئه‌مریكادا دروست كرد.
- ئه‌سۆشییه‌تد پرێس: "پوتین و ئه‌ردۆغان رێككه‌وتن به چه‌ند هه‌نگاوێك په‌یوه‌ندییه‌كانیان چاك بكه‌نه‌وه".
وۆڵ ستریت جۆرناڵ: "كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوێنێ بۆ ئه‌ردۆغان هه‌ل بووه تا په‌یامێك ئاراسته‌ی خۆرئاوا بكات"
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز:"ئه‌ردۆغان و پوتین كه لێكدابڕابوون به‌یه‌كه‌وه كۆبوونه‌وه".
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین له شاری سان پترسبۆرگ، ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری له میدیاکانی ئه‌مریكادا دروست كرد.
ئاژانسی ئه‌سۆشییه‌تد پرێس (AP)، به ناونیشانی "پوتین و ئه‌ردۆغان رێككه‌وتن به چه‌ند هه‌نگاوێك په‌یوه‌ندییه‌كانیان چاك بكه‌نه‌وه" له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و دوو سه‌ركرده‌یه هه‌واڵێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه.
له هه‌واڵه‌كه‌دا لێدوانه‌كانی سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان خراوه‌ته‌ڕوو، كه دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پوتین له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاندبوو په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو نه‌ته‌وه كه زیانیان به‌ركه‌وتووه سه‌رله‌نوێ بنیاتده‌نێنه‌وه، ته‌نانه‌ت زیاتر نزیكیان ده‌كه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به پرۆژه‌ی گه‌وره‌ی وزه‌ی نێوان هه‌ردوو وڵاتی كردبوو.
له هه‌واڵه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه ئه‌ردۆغان ناوبه‌ناو ده‌سته‌واژه‌ی "دۆستی خۆشه‌ویستم"ی بۆ پوتین به‌كارهێناوه، پوتین-یش ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ورده ورده سزاكانی سه‌ر توركیا له‌بواری كشتوكاڵ و بواره‌كانی دیكه هه‌ڵده‌گرن.
ئه‌سۆشییه‌تد پرێس له هه‌واڵه‌كه‌یدا باسی له‌وه‌یش كردووه كه هه‌ردوو سه‌ركرده به به‌شداری به‌رپرسانی سه‌ربازی و هه‌واڵگری كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جیا له‌باره‌ی سووریاوه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، باسی له‌وه كردووه كه ئه‌ردۆغان و پوتین، له پاش خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كه‌ی رووسیا له تشرینی دووه‌می رابردوودا له‌لایه‌ن توركیاوه، بۆ یه‌كه‌مجار كۆبوونه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌كه هه‌واڵێكی به‌ناونیشانی "پوتین له كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان، به‌ڵێنی سووككردنی سزاكانی سه‌ر توركیای داوه" بڵاوكردۆته‌وه و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه هه‌ردوو سه‌ركرده ئامانجیان ئه‌وه‌یه هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوو وڵات له بواره‌كانی كار، وزه و گه‌شت و گوزار زیاد بكه‌ن.
له هه‌واڵه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و سه‌ردانه‌ی ئه‌ردۆغان بۆ رووسیا، له پاش هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی 15ی تهمووز، یه‌كه‌م گه‌شتییه‌تی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ئه‌وه‌یش وه‌بیرهێنراوه‌ته‌وه كه ئه‌ردۆغان گوتوویه‌تی دوای هه‌وڵی كوده‌تاكه واشنتۆن و برۆكسل به‌پێی پێویست پشتیوانیان بۆ توركیا نیشان نه‌داوه، ئاماژه به‌وه‌یش كراوه كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوێنێ بۆ ئه‌ردۆغان هه‌ل بووه تا په‌یامێك ئاراسته‌ی خۆرئاوا بكات.
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز به‌ناونیشانی "ئه‌ردۆغان و پوتین كه لێكدابڕابوون به‌یه‌كه‌وه كۆبوونه‌وه" هه‌واڵێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه.
له هه‌واڵه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌ردوو سه‌رۆك پێگه‌ی جیایان هه‌یه له باره‌ی سووریا، به‌ڵام دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌یان ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه‌وا په‌یوه‌ندییه‌كانیان باش ده‌بێت، هاوكات به كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌و دوو سه‌ركرده‌یه په‌یامێكیان ئاڕاسته‌ی جیهانی خۆرئاوا كردووه.
له هه‌واڵه‌كه‌ی نیویۆرك تایمزدا باس له‌وه كراوه كه توركیا وا بیرده‌كاته‌وه له پاش هه‌وڵی كوده‌تا خوێناوییه‌كه‌ی 15ی تهمووز به‌پێی پێویست پشتیوانی نه‌كراوه له‌لایه‌ن خۆرئاواوه، له‌به‌رئه‌وه كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ رووسیا گرنگی خۆی هه‌یه.
هاوكات رۆژنامه‌كه جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه ره‌نگه له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و دوو سه‌ركرده‌یه‌دا ده‌رچه‌یه‌كی نوێ بۆ شه‌ڕی ناوخۆی سووریا بدۆزرێته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست، تیشكی خسته سه‌ر كاتی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان- پوتین و، باسی له‌وه كردووه كه‌وا ئه‌و دوو سه‌ركرده‌یه له كاتێكی ماناداردا كۆبوونه‌ته‌وه ئهوەیش دوای هه‌وڵی كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ی توركیا كه بارگرژییه‌ی له‌نێوان توركیا و جیهانی خۆرئاوادا دروست بووه.
له هه‌واڵه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه دوای هه‌وڵی كوده‌تا خوێناویه‌كه‌ی توركیا، ئه‌ردۆغان یه‌كه‌م سه‌ردانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ رووسیا بووه، ره‌نگه ئه‌وه‌یش په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان رووسیا و توركیا بگه‌یه‌نێته ئاستێكی باشتر.
له هه‌واڵه‌كه‌دا باس له بابه‌تی سووریا كراوه و ئاماژه به ئه‌گه‌ری هه‌ماهه‌نگی مۆسكۆ و ئه‌نقه‌ره كراوه له باره‌ی سووریاوه، هه‌روه‌ها باس له‌وه‌یش كراوه كه ره‌نگه هه‌ردوو وڵات هه‌نگاوی نوێ بنێن له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و بواری ئابووریدا.