Gökhan Kurtaran
04 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 04 ئەیلوول 2018
له‌نده‌ن - AA
وه‌زیری گه‌نجینه و دارایی توركیا، به‌رات ئاڵبایراك ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ی ته‌واوكرد كه له‌گه‌ڵ ناوه‌نده‌كانی دارایی له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا ئه‌نجامیدان.
ئاڵبایراك دوای ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی و نێوان شانده‌كانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی به‌ریتانیا، فیلیپ هامۆند و وه‌زیری ده‌وڵه‌ت، سێر ئالان دونكان ئه‌نجامدا، به‌جیا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و نوێنه‌رانی باڵای 11 گه‌وره‌ترین دامه‌زراوه‌ی دارایی جیهان كۆبووه‌وه.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی ئهڵبایراك له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی تێكڕا سه‌روه‌تیان 15 تریلیۆن دۆلاره له پاڵ باسكردنی چیرۆكی 15 ساڵ سه‌ركه‌وتن و سه‌قامگیری ئابووریی توركیا، هاوكات به وردی باسی له‌و سیاسه‌تانه كرد كه له قۆناغی نوێ‌دا له چوارچێوه‌ی پلانێكی ستراتیجی به‌هێزتردا كاری پێده‌كه‌ن.