Sarp Özer,Hemın Othman Mohammed
13 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 13 شوبات 2019
بڕۆكسل - AA
وه‌زیری به‌رگری توركیا، خولوسی ئاكار له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری یۆنان، ئیڤانجیلۆس ئاپۆستۆلاكیس كۆبووه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی نێوان ئاكار و ئاپۆستۆلاكیس-دا بابه‌ته‌كانی ئێستای نێوان هه‌ردوو وڵات تاوتوێكراوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "وه‌ك دوو وڵاتی دراوسێ و هاوپه‌یمان رێككه‌وتوون له‌سه‌ر دامه‌زراندنی گرووپه‌كانی كاری ته‌كنیكی و ئه‌و گرووپانه‌ش كار بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه رێوشوێنه‌كانی به‌رزكردنه‌وه‌ی متمانه له‌خۆده‌گرن".