Yıldız Nevin Gündoğmuş
13 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 13 شوبات 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
له ئۆپه‌راسیۆنێكی سوپای توركیادا بۆسەر رێکخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه له ناوچه‌ی خواكورك باكووری عێراق، بڕێكی زۆر ته‌قه‌مه‌نی و پێداویستیی دروستكردنی بۆمب له حه‌شارگه‌ی تیرۆریستان‌دا، دۆزرانه‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا، هێزه ئه‌منییه‌كان له ناوچه‌ی خواكورك باكووری عێراق ئۆپه‌راسیۆنێكیان ئه‌نجامدا.
له حه‌شارگه‌ی تیرۆریستان‌دا، 400 فیشه‌كی دۆشكه، بڕێك پێداویستیی پزیشكی، كێبڵ، 10 كیسه باروت، بۆمبی ئاماده‌كراو، سێ بێته‌ل، پاترییه‌ك و شاحینه‌ی پاتری، حه‌شوه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمب و وایه‌ری مس ده‌ستیان به‌سه‌رداگیرا.
ده‌ركه‌وتووه كه تیرۆریستان سه‌رقاڵی ئاماده‌كاری بوون بۆ ئه‌نجامدانی چالاكی، به‌ڵام به هۆی ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه، ناوچه‌كه‌یان به‌جێهێشتووه.